text
stringlengths 1
94.6k
|
---|
خۆڵبارین هه‌ندێک له شاره‌کانی ئێرانی په‌کخست [ 21 : 43 ] 2010 / / 09 - خۆڵبارینێکی به‌هێز له ناوچه‌کانی باشووری ڕۆژئاوای ئێران، فه‌رمانگه‌کانی چه‌ندین شاری ئه‌م ناوچانه‌ی داخست. به پێی هه‌واڵێکی "فارس نیوز"ی ئێران، "بێهنام سانعی" سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی که‌شناسیی ئێران گوتوویه‌تی: ئه‌م خۆڵبارینه به هۆی دیارده‌یه‌که له ناوه‌نده‌که‌ی له باکووری عێڕاق و سوریایه‌و[ .،]هه‌ندێک له پارێزگاکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای ئێرانی تووشی کێشه کردووه. سانعی گوتی: ئه‌م تۆز و خۆڵه له عێڕاقه‌وه بۆ ئێران دێن و زۆر وردن و به هۆی سووکیانه‌وه، ده‌توانن زۆر باش له هه‌وا خۆیان ڕابگرن. سانعی گوتوویه‌تی، گه‌ر هێزی ئه‌م خۆڵبارینه زۆر بێت، له‌وانه‌یه بگاته "تاران"ی پایته‌خت. |
ڤان بۆمیل: ڕیبێری ئاره‌زوویه‌تی له به‌رشه‌لۆنه یاری بکات [ 17 : 35 ] 2009 / / 13 – یاریزانی یانه‌ی بایره‌ن میونیخ و هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ڤان بۆمیل ڕایگه‌یاند که فرانک ڕیبێری فه‌ره‌نسی باشترین یاریزانه له خولی یانه‌کانی ئه‌ڵمانیا و ئاره‌زوویه‌تی له وه‌رزی داهاتوو بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی یاری بکات. له لێداوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ( ) ڤان بۆمیل گووتی: فرانک ڕیبێری باشترین یاریزانی خولی ئه‌مساڵه له ئه‌ڵمانیا و یاریزانێکی به‌توانایه، ئێستا له هه‌موو کاتێ زیاتر ئاره‌زووی هه‌یه بچێته ڕیزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و[ .،]دڵنیاشم که ده‌توانێ به‌زووترین کات خۆی بگونجێنێ له‌گه‌ڵ تیپی ئه‌وه یانه‌یه. |
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ریتانیا: هه‌لی زۆر هه‌یه بێجگه له‌بواری نه‌وت کۆمپانیا به‌ریتانیاکان کاری تێدا بکه‌ن [ 17 : 09 ] 2012 / / 30 هه‌ولێر 30 حوزه‌یران / یۆنیۆ ( ) - نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری کوردستان و هه‌له‌کانی بیزنیس بۆ کۆمپانیا به‌ریتانیاکان شیده‌کاته‌وه‌و ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کوردستان و به‌ریتانیا له ته‌واوی بواره‌کان گه‌شه‌ی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ژماره‌ی کۆمپانیا به‌ریتانیا تۆمارکراوه‌کان له هه‌رێم له دوای تورکیا و لوبنان و ئێرانه‌وه دێت. نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان, وتی:"هه‌رێمی کوردستان پڕه له سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و کۆمپانیا به‌ریتانیاکانی بواری نه‌وت و گاز به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان وه‌به‌رهێنان له‌مڕووه‌وه ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌لی زۆرتریش هه‌یه له بواره‌کانی تری وه‌ک بیناسازی، کشتوکاڵ، په‌روه‌رده‌و[ .،]ڕاهێنان و بازرگانی." باسی له گه‌شه‌سه‌ندنی بواری دارایی له کوردستان کرد, له کاتێکدا به‌رهه‌مهێنانی خۆماڵی بۆ هه‌ر تاکێک له 300 دۆلار له 2003 وه بۆ چوار هه‌زار و 500 دۆلار به‌رزبۆته‌وه. هه‌ر له دانیشتنه‌که‌دا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم، تیشکی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کوردستان و به‌ریتانیا که له ته‌واوی بواره‌کان گه‌شه‌ی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ژماره‌ی کۆمپانیا به‌ریتانیا تۆمارکراوه‌کان له سه‌رووی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپاوه دێت و له دوای تورکیا و لوبنان و ئێرانه‌وه دێت." له لای خۆیه‌وه دێڤد لۆید له ده‌زگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست, ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کودرستان و وتی: " کوردستان وڵاتێکی خۆشه, هه‌روه‌ک خاتوو به‌یان وتی، هه‌لی زۆر باش له‌به‌رده‌ست دان و کۆمپانیا به‌ریتانیاکان پێشوازی چاکیان لێده‌کرێت له‌وێ, باشترین شت ئه‌وه‌یه که خۆتان بچن به چاوی خۆتان بارودۆخه‌که ببینن." پارساڵ ژماره‌ی کۆمپانیا به‌ریتانیه به‌شداربووه‌کان له پێشانگای هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی و زۆربه‌یان دوای پێشانگاکه ده‌ستیان به کاری بیزنس کرد له هه‌رێم. |
شه‌ش یانه گه‌یشتنه قۆناغی کۆتایی گرووپی هه‌ولێری خولی پله دووه‌کان له تۆپی پێ [ 11 : 33 ] 2009 / / 08 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - دوای ئه‌وه‌ی لقی هه‌ولێر ی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان خولی پله دووه‌کانی کوردستانی بۆ یانه‌کانی شاری هه‌ولێر کرده‌وه به مه‌به‌ستی دیارکردنی ئه‌و یانانه که سه‌رده‌که‌ون بۆ خولی پله یه‌که‌کانی کوردستان که تێیدا چه‌ندین یانه به‌شداریان کرد. شه‌ش یانه مانه‌وه ڕکابه‌ری ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه قۆناغی کۆتایی خولی پله دووه‌کانی کوردستان، یانه‌کانیش هه‌ریه‌که له (شه‌قلاَوه ، ڕواندوز ، پێشه‌سازی، ڕۆژهه‌لاَت، شاوێس، تورکمان)ه. برِیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له باره‌گای یانه‌ی هه‌ندرێن تیروپشکیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێ له‌م شه‌ش یانه‌یه ( 3 ) یانه سه‌رده‌که‌ون بۆ قۆناغی کۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ یانه‌کانی تر بکه‌ن. |
دانانی ڕادارێکی ناتۆ له تورکیا ئێران هه‌راسان ده‌کات [ 18 : 21 ] 2011 / / 17 هه‌ولێر 17 ئه‌یلول / سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند, جێگیرکردنی ڕادارێکی هاوپه‌یمانی ئه‌تله‌سی و به‌ستنی به قه‌ڵغانی دژه موشه‌کیه‌کان و دانانی له‌باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا, ئێران و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی دراوسێ نیگه‌ران ده‌کات. ئاژانسی ئیسنای ئێران لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی عه‌لی ئه‌کبه‌ر سالحی بڵاو کرده‌وه‌و[ .،]تێیدا وتیشی: دانانی ڕادارێکی له‌مشێوه‌یه کۆماری ئیسلامی ئێران و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی دراوسێ نیگه‌ران ده‌کات, ئێمه هیچ پێویستییه‌ک بۆ ئه‌و ڕاداره نابینین له کاتێکدا ناوچه‌که ژماره‌یه‌ک گۆڕانکاری به خۆیه‌وه ده‌بینێت. ساڵحی داوای له تورکیا کرد, بیانوو بۆ بڕیاره‌که‌ی بێنێته‌وه. به‌پێی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌کانی تورکیا ئه‌و ڕاداره که به‌هۆشداری پێشوه‌خته داده‌نرێت, له پارێزگای مه‌لتیه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا جێگیر ده‌کرێت. هه‌ردوای بڕیاری دانانی ڕاداره‌که ئێران ئیدانه‌ی دانانی ئه‌و شێوه ڕاداره کرد, به‌سه‌رچاوه‌ی پشێوی دانا, ئه‌نقه‌ره‌ش له‌وه‌ڵامی نیگه‌رانییه‌کانی ئێران‌دا ڕایگه‌یاند, ئه‌و پرۆژه‌یه هیچ وڵاتێک به دیاری کراوی ناکاته ئامانج. ص . س |
زانکۆی ئه‌مریکی بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست له سلێمانی کۆنفرانسێک سازده‌کات [ 9 : 58 ] 2011 / / 24 سلێمانی 23 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر ( )- کۆنفرانسی دوو ڕۆژه‌ی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له سلێمانی سه‌باره‌ت به دوایین ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مڕۆ ده‌ست پێده‌کات زانکۆی ئه‌مریکی له سلێمانی له ژێر دروشمی "سه‌ربه‌ستی، دیموکراسی و پێشهاته واقیعیه‌کانی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا" بۆ تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکاریه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ئه‌مڕۆوه کۆنفڕانسکی دوو ڕۆژه به‌ڕێوه ده‌بات به‌پێی ڕاگه‌یاندنی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی که نوسخه‌یه‌کی ده‌ست په‌یامنێر که‌وتووه، ئه‌م کۆنفرانسه دوو ڕۆژیه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی (ئه‌کێلیس-بۆدمان) سپۆنسه‌ر کراوه‌و[ .،]له ڕۆژانی پێنجشه‌ممه 24 / 11 و هه‌ینی 25 / 11 / 2011 له سلێمانی سازده‌کرێت. کریستۆفه‌ر هیڵ باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریکا له عێراق، دکتۆر لاری دایمۆند له زانکۆی ستانفۆرد، دکتۆر ساندی لاکۆف له زانکۆی کالیفۆرنیا و سان دیێگۆ، ئێریک ب. براون له په‌یمانگای هه‌دسۆن و دکتۆر فرانسیۆس زابال له په‌یمانگای دێمۆندی عه‌ره‌بی. به‌شداری کردن له‌و کۆنفرانسه‌دا سنوورداره‌و[ .،]ته‌نیا ئه‌ندامان و قوتابیانی زانکۆکه‌و[ .،]میوانانی بانگهێشتکراو له‌گه‌ڵ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و میدیاکان بۆیان هه‌یه به‌شداریی بکه‌ن. ئا. ڕ |
ئه‌لعراقییه سووره له‌سه‌ر به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن [ 9 : 39 ] 2010 / / 13 - ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی عالیه نه‌سیف له کوتله‌ی ئه‌لعراقییه ڕایگه‌یاند، لیسته‌که‌یان له هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق دانابرِێت سه‌ره‌رِای دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێک له پاڵێوراوه‌کانی. نه‌سیف ڕایگه‌یاند، لیسته‌که‌یان ئاگاداری کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌کاته‌وه، که به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌نابێت به گۆرِینی ناوی دوورخراوه‌کان به ناوی دیکه، بۆ سه‌لماندنی هه‌ڵوێستی سیاسی وباوه‌رِنه‌بوونیان به کردای دوورخستنه‌وه‌کان. له‌و باره‌یه‌وه لیستی ئیئتلافی عێراقی هه‌رِه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن کرد له کاتێکدا ئه‌گه‌ر چه‌ند ناوێک له لیسته‌که‌یان به برِیاری ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ی دووربخرێنه‌وه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پاڵێوراوی لیستی ئه‌لعێراقییه شاکر که‌تاب ڕایگه‌یاند، به ڕه‌سمی برِیاری دوورخستنه‌وه‌ی ساڵح موتڵه‌گ و زافر عانی ده‌رچووه. که‌تاب له لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی سه‌وا گوتی " کۆبوونه‌وه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامن و تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ڕێککه‌وتن". گوتیشی " لیستی ئه‌لعێراقییه بۆ ڕووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته چه‌ندین ڕێگه‌ی له به‌رده‌مدایه‌و[ .،]له سه‌رووی ئه‌و ڕێگایانه‌ش ڕێگه‌ی یاسا و ده‌ستووری وڵاته". ڕوونیشیکرده‌وه، پاڵێوراوه‌کانی لیستی ئه‌لعێراقییه، که زافر عانی و ساڵح موتڵه‌گیش ده‌گرێته‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له بانگه‌شه کردن بۆ خۆیان هه‌رچه‌نده به برِیاری ڕه‌سمی دوورخراونه‌ته‌وه. |
به‌چکه‌شیَرانی ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی هه‌ولیَر گه‌یشته یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی هه‌ولیَر [ 20 : 39 ] 2011 / / 16 هه‌ولێر – 14 ی ته‌مموز/یۆلیۆ ( ) – به‌چکه شێرانی ناوه‌ندی وه‌رزش ولاوانی هه‌ولێر گه‌یشته یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی هه‌ولێر پاش ئه‌وه‌ی له قۆناغی پێش کۆتایی له به‌چکه‌شێرانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری برده‌وه. له قۆناغی پێش کۆتایی، وه‌رزش ولاوانی هه‌ولێر توانی به ئه‌نجامی ( 1 - 0 ) له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بباته‌وه‌و[ .،]بگاته یاری کۆتایی که تێیدا ڕۆژی دووشه‌ممه 18 ی ته‌مموز/یۆلیۆ ڕووبه‌رِووی به‌چکه‌شێرانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه. جێی باسه، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه لقی هه‌ولێری یه‌کێتی تۆپی پێ سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و تیپه‌کانی به‌چکه‌شێرانی یانه‌کانی هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری و ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێر به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن. ڕیَبین ڕه‌مزی – ڕ.ک |
گرانترین فیلمی مێژووی سینه‌مای هیندستان نمایش کرا [ 14 : 40 ] 2010 / / 02 - فیلمی سینه‌مایی "ئه‌ندهیران" که به بوودجه‌یه‌کی ( 35 ) ملیۆن دۆلاری به‌رهه‌م هاتووه‌و[ .،]وه‌کو گرانترین فیلمی مێژووی سینه‌مای هیندستان دێته هه‌ژمار، ڕۆژی ڕابردوو له سینه‌ماکانی هیندستان ده‌ستی به نمایش کرد. به گوێره‌ی هه‌واڵی "فرانس پرێس"، فیلمی "ئه‌ندهیران" له ده‌رهێنانی "ئێس شانکار" و ڕۆڵگێرانی "ئایشواریا ڕای" و "راجینیکانس" ڕۆژی ڕابردوو له سینه‌ماکانی هیندستان ده‌ستی به نمایش کرد و پێده‌چێت داهاتێکی به‌رچاو له سینه‌ماکانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌و فیلمه زانستی – خه‌یالییه له ڕۆژی ڕابردوو له ( 2000 ) سینه‌مای هیندستان نمایش کرا و پێشوازییه‌کی به‌رچاوی لێ‌کرا. ئه‌و فیلمه که له هیندستان جگه له ناونیشانی "ئه‌ندهیران" به ناونیشانی "ربۆت" یان "ربۆ"ش ناوبانگی ده‌رکردووه، برِیار وایه بۆ ماوه‌ی ( 1000 ) ڕۆژ له سینه‌ماکانی هیندستان نمایش بکرێت. |
پۆلیسی که‌رکوک پلانێکی توندوتۆڵ بۆ جه‌ژن داده‌نێن [ 16 : 18 ] 2010 / / 07 - ئاکام فه‌همی / که‌رکوک - هێزه‌کانی پۆلیسی که‌رکوک، به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕِه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، پلانێکی توندتۆڵ له‌ناو شاری که‌رکوک وده‌وربه‌ریدا داده‌نێن. له‌م باریه‌وه (لیوا جه‌مال تاهیر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی که‌رکوک به (په‌یامنێر)ی ڕِاگه‌یاند؛ وه‌ک هێزه‌کانی پۆلیسی که‌رکوک پلانیکی ئه‌منی توندوتۆڵمان داناوه که سه‌رجه‌م مه‌فره‌زه‌کانی پۆلیسی به‌شداری تێدا ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌جه‌ژندا ڕۆژیکی خۆش به‌بێ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌سه‌ر به‌رن هه‌روه‌ها پاراستنی ئه‌منیه‌تی سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌کان وچێشتخانه‌کان و پارکه‌کان چ له‌ناو که‌رکوک و چ له‌ده‌ره‌وی که‌رکوک . وتیشی: ئه‌م پلانه له‌مانگی ڕِه‌مه‌زاندا سه‌رکوتوو بوو و به‌ته‌ماین له‌جه‌ژنیشدا دایبه‌نێین که مه‌فه‌ره‌زکانی پۆلیس له‌سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌کان ده‌بن و به هاوکاری سوپای عێراقی وهێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. ڕونیشیکرده‌وه: هاوڵاتیانی شاری که‌رکوک، هاوکاری ته‌واوی پۆلیسیان کرده‌وه بۆ باش بوونی باری ئاسایشی که‌رکوک وهیوا دارین له‌جه‌ژنیشدا هاوکاریمان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌س له‌و ڕۆژه خۆشه تووشی ڕووداوی دڵ ته‌زێن نه‌بێت. |
ئه‌لبوومی ئاهێکی کاروان عوسمان بڵاوده‌بێته‌وه [ 17 : 07 ] 2010 / / 23 - زیره‌ک نامۆ/ سلێمانی- له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ، ئه‌لبوومێکی گۆرانیی گرانیبێژ کاروان عوسمان که له دوو سیدی پێک دێت، له‌ژێر ناوی "ئاهێک" بڵاوده‌بێته‌وه. کاوان ڕه‌سووڵ خاوه‌نی سه‌نته‌ری کیژێ میوزیک، به‌ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند "ئه‌لبوومه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند کاروان عوسمان به‌ناوی "ئاهێک" که نزیکه‌ی 25 گۆرانی له‌خۆگرتووه، 13 گۆرانی بڵاو نه‌کرایه‌وه‌له‌خۆگرتووه‌و[ .،]به‌رهه‌می کیژێ میوزیکه‌و[ .،]به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێیه‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه". گووتیشی "گۆرانییه‌کان دووباره مایسترینگ کراونه‌ته‌وه‌و[ .،]به‌کوالیتێکی باش کاری تێدا کراوه، سه‌رجه‌م کاره‌کانیش له وڵاتی تورکیا بۆی ئه‌نجام دراوه". ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه "ئێمه ئه‌م کاره ته‌نها وه‌ک خزمه‌تێک به‌کاروان عوسمان ئه‌نجاممان داوه، چونکه هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگخۆش بووه‌و[ .،]تائێستاش خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێکی زۆره". کاروان عوسمان له‌ساڵی 1968 له‌دایکبووه ،له ساڵی 1986 پله‌ی یه‌که‌می له سه‌ڕ[ .،]ئاستی عێراق به‌ده ستهێناوه له ژه نینی عود و گیتاردا، له 31 ی دیسه‌مبه‌ری 1991 له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێبدا له سێداره دراوه. |
ئیڤۆ یۆسیبۆفیچ وه‌ک سه‌رۆکی کرو‌اتیا هه‌ڵبژێردرا [ 11 : 01 ] 2010 / / 11 - به‌پێی ئه‌نجامی نیمچه کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرو‌اتیا، کاندیدی پارتی سۆشیال دیموکرات "ئیڤۆ یۆسیبۆفیچ" به ڕێژه‌ی زۆرینه پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێنا و بووه سێیه‌مین سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی. ئاژانسی هه‌واڵی فڕانس پرێس بڵاویکرده‌وه، لیژنه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کان له کرو‌اتیا ڕایگه‌یاند؛"به‌پێی ئه‌نجامی نیمچه کۆتایی خۆلی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی وڵات، کاندیدی پارتی سۆشیال دیموکرات "ئیڤۆ یۆسیبۆفیچ" به ڕێژه‌ی 60 ، 29 % پله‌ی یه‌که‌می له‌سه‌ر ئاستی زیاتر له 99 %ی بنکه‌کانی ده‌نگدانی به‌ده‌ست هێناوه. له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا، که دوێنێ یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌چووه، سه‌رۆکی شاره‌وانی "زه‌غرب‌میلان باندیچ" که ڕکابه‌ری "ئیڤۆ یۆسیبۆفیچ" بووه، ڕێژه‌ی 39 ، 71 %ی ده‌نگه‌کانی به ده‌ست هێناوه. له پڕۆسه‌که‌دا، که زیاتر له 4 ملیۆن و 400 هه‌زار مافی به‌شداربوونیان تێدا هه‌بووه، ڕێژه‌ی به‌شداربوون تێدا 50 ، 28 % بووه. به‌م بردنه‌وه‌یشی، "ئیڤۆ یۆسیبۆفیچ" ده‌بێته سێیه‌مین سه‌رۆکی کراوتیا، که له ساڵی 1991 ی ڕابردوودا له یه‌کێتی سۆڤێتی پێشوو‌دا، جوودا بۆته‌وه. |
26 . 11 . 2003 ئه‌ستێره گه‌شه‌کان 25 / 11 / 2003 - 2003 - 11 - 27 به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش سه‌باره‌ت به جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز و جه‌ژنی واتا جه‌ژنی سوپاس گوزاری له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. :// . . / / - 58 - - 2003 - 11 - 27 - 2 - 1 - 89148837 / 940816 . |
یاس خدر گۆرانییه‌ک له‌باره‌ی برایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌ب له کوردستان کلیپ ده‌کات [ 15 : 10 ] 2010 / / 26 - هه‌ولێر- یاس خدر گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی کلیپکردنی گۆرانییه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌لاح عه‌بدولغه‌فورو دڵنیا قه‌ره‌داغی، له‌باره‌ی ڕه‌وه‌شی کوردستان و برایه‌تی کورد عه‌ره‌ب له هه‌رێمی کوردستانم. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌د[ .،] کاوه مه‌حموود شاکر وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی یاس خدرکرد. له دانیشتنێکدا باس له ڕه‌وشی هونه‌ری ئه‌مڕۆی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرا. یاس خدر ئاماژه‌ی به مه‌به‌ستی ئه‌م سه‌ردانه‌ی کرد که بۆ تۆمارکردن و وێنه‌گرتنی گۆرانییه‌که له‌گه‌ڵ هه‌ردوو گۆرانیبێژ سه‌ڵاح عه‌بدلغه‌فور و دڵنیا قه‌ره‌داغی تایبه‌ت به ڕه‌وشی ئێستای کوردستان و برایه‌تی کورد و عه‌رب، هه‌روه‌ها گله‌یی له گۆرانیبێژه لاوه‌کانی عێراق کرد که به کاری خراپ ڕه‌وشی هونه‌ر، به‌تایبه‌ت گۆرانی‌یان تێکداوه. وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که یه‌کێ له کاره سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان گرنگی دانه به هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و پارێزگاری کردن له کلتوور، ئه‌وه‌شی خسته‌رِوو که گرنگی دان به‌م لایه‌نه ئه‌رکی هه‌موومانه. وه‌زیری ڕۆشنبیری ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که ناتوانرێ چالاکی خراپ ڕابگیرێ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه پشتگیری لێ نه‌کرێ، ئه‌م جۆره کارانه له هه‌موو بوارێکه به هونه‌ری گۆرانیشه‌وه ته‌مه‌نی کورته. |
ساعدی: ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌کان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ستی پێکردووه [ 10 : 53 ] 2010 / / 10 - ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌باح ساعدی ڕایگه‌یاند؛ ڕێوشوێنی ورد به‌مه‌بستی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌کان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات گیراوه‌ته به‌ر. له لێدوانێکی‌دا بۆ سایتی هه‌واڵی خه‌به‌ر، سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باح ساعدی دووپاتیکردۆته‌وه، که "رێوشوێنی ورد به‌مه‌بستی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌کان بۆ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات یاخود پاڵاوتنیان له ڕێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، گیراوه‌ته به‌ر". ڕوونیکردۆته‌وه‌و[ .،]وتویه‌تی؛"ئێستا کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای نه‌زاهه‌دا، کار بۆ وردبینی له ناوی پاڵیۆراوان‌دا به مه‌به‌ستی بوونی مه‌رجه‌کانی پاڵاوتنیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات". سه‌باح ساعدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، که "مه‌رجی وه‌رگرتنی ناوی پاڵیۆراوان ئه‌وه‌یه، که به‌عسی نه‌بووبێت، یاخود بێ بڕوانامه له پله‌ی ئاماده‌یی و زانکۆ‌دا نه‌بێت". |
ناوه‌ندێکی ته‌ندروستی له سلێمانی کرایه‌وه [ 19 : 20 ] 2009 / / 20 - به‌بڕی زیاتر له 8 ملیون دۆلار ناوه‌ندێکی ته‌ندروستی له سلێمانی کرایه‌وه. به ئاماده‌بوونی دکتۆر زریان عوسمان وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لوسی تاملین به‌رپرسی تیمی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی و ژماره‌یه‌ک له پزیشک و کارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی و دانیشتوانی گه‌ره‌کی ڕۆژهه‌لاتی سلێمانی، ناوه‌ندی ته‌ندروستی ڕۆژهه‌ڵات کرایه‌وه. ناوه‌نده‌که به هاوبه‌شی له لایه‌ن تیمی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی باکوور و پارێزگای سلێمانی به‌بڕی ( 8 )ملیون‌و ( 700 ) هه‌زار دولار دروستکراوه‌و به‌شه‌کانی تیشک، تاقیگه‌و ده‌رمانخانه و کوتانی له‌خۆ گرتووه. |
که‌رکوک...ئافره‌تێک پێنج ساڵ له لایه‌ن باوه‌ژنه‌که‌یه‌وه زیندانیکرا [ 17 : 58 ] 2009 / / 14 - ژارۆ شوانی / که‌رکوک – له که‌رکوک ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن ( 41 ) ساڵ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له لایه‌ن باوه‌ژنه‌که‌یه‌وه له ژورێکی بچووکدا به‌ند کراوه. ئه‌ندامی سه‌نته‌ری په‌نا بۆ ڕووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ژیان حوسێن عارف به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ئافره‌تێک به‌ناوی (ه .ت.ک.) له دایک بووی ( 1967 )، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له لایه‌ن باوه‌ژنه‌که‌یه‌وه له ژوورێکی به دار دروست کراو به ڕووبه‌ری مه‌ترێک دووجا به‌ند کراوه. ژیان گوتی: دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له ڕووداوه‌که ئاگادار کراینه‌وه، که له گه‌رِه‌کی (حه‌ی عه‌سکه‌ری)ی که‌رکوک، ئافره‌تێک له لایه‌ن باوه‌ژنه‌که‌یه‌وه به شێوه‌یه‌کی نا مرۆڤانه به‌ند کراوه، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان به بنکه‌ی پۆلیسی دۆمیز کرد، که ده‌که‌وێته هه‌مان گه‌رِه‌ک. گوتیشی: دوای وه‌رگرتنی برِیاری دادوه‌ر بۆ پشکنینی ماڵه‌که، به هاوکاری به‌رِێوبه‌ری بنکه‌ی پۆلیسی دۆمیز عه‌قید ئه‌نوه‌ر توانیما ماڵه‌که بپشکنین و ڕاستی ڕوداوه‌که ئاشکرا بکه‌ین. ئه‌ندامی سه‌نته‌ری په‌نا ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد، له دوای پێنج ساڵ به‌ندکردنی (ه .ت.ک.)، له به‌رواری 4 / 3 / 2009 ئازاد کراوه‌و ئێستا له سه‌نته‌ری په‌نا ژیان به سه‌رده‌بات. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد، له دوای مردنی دایکی، ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌ن 41 ساڵه له ژیانێکی سه‌خت و دژوار‌دا ژیاوه‌و له لایه‌ن باوه‌ژنه‌که‌یه‌وه ئازار دراوه. |
خۆزێ لویس دو ویلالۆنگا کۆچی دوایی کرد [ 17 : 31 ] 2007 / / 13 - "خۆزێ لویس دو ویلالۆنگا"ی ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ر و ئه‌کته‌ری ته‌مه‌ن 87 ساڵه‌ی فیلمی "خوانی به‌یانی له تیفانی" له دورگه‌یه‌کی "مالۆرکا"ی ئیسپانیا کۆچی دوایی کرد. ویلالۆنگای نووسه‌رو ئه‌کته‌ر که به‌رۆل بینین له‌پاڵ "ئادری هیپبورن" له فیلمی "خوانی به‌یانی له تیفانی" له جیهانی سینه‌مادا ناوی ده‌رکرد، به‌هۆی به ساڵا چوونه‌وه له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ماڵئاوایی له جیهانی هونه‌ر کرد. ویلالۆنگا که به‌هۆی ئه‌نجامدانی کاری په‌یامنێری بۆ گۆڤاری ( )چووه ناو جیهانی هونه‌رو ڕۆشنبیری توانی له‌وپه‌ری چالاکی خۆییدا ژیاننامه‌ی "خوان کارلۆس"ی پاشای ئیسپانیا له ساڵی 1961 بڵاوبکاته‌وه. لوتکه‌ی کاری ئه‌کته‌ری "ویلالۆنگا"ش به ڕۆل بینین له فیلمی کلاسیکی "خۆزێ دا سیلوا" له ساڵی 1961 به دیارکه‌وت. "خوان کارلۆس"ی پاشای ئیسپانیاش له به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمیدا غه‌مگینی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئه‌م نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نده خستوته ڕوو. |
09 . 02 . 2004 گفتوگۆ سه‌باره‌ت به دوالیستی ناوی کاندیده‌کان که ڕێگه‌یان دراوتێ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شورای ئێران‌دا بکه‌ن - 2004 - 02 - 10 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ئێران شورای نیگه‌هبان دوا لیستی ناوی کاندیده‌کانی ڕێگه‌یان دراوتێ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شورادا بکه‌ن بڵاوکردۆته‌وه. وه‌ک هه‌ندێ له چاودێران ده‌ڵێن بێ له ناوی مه‌هدی که‌ڕوبی سه‌رۆکی ئێستای په‌رله‌مان، هه‌ندێکی که‌م له میانڕه‌وه‌کان ناوی که‌سایه‌تی تری ناسراوی ڕیفۆرم خوازان له‌و لیسته‌دا نه‌بووه. که‌وابێ، ئێستا له ئیران چ باسه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، هاوکارمان موعته‌به‌ر شێروانی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود کوردپوور چاودێری کاروباری سیاسی ئێران‌دا کردووه. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت. :// . . / / - 58 - - 2004 - 02 - 10 - 4 - 1 - 89160222 / 942308 . |
وه‌زیری په‌روه‌رده: بۆ به‌ره‌وپێشبردن به ڕێزه‌وه سه‌یری هه‌ر هه‌وڵ و کۆششێک ده‌که‌ین [ 16 : 06 ] 2009 / / 29 - سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند؛ به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری هه‌ر هه‌وڵ و کۆششێک ده‌که‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له هه‌رێمی کوردستاندا. به‌چاودێری سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌ئاماده‌بوونی که‌وکه‌ز حوسێن ڕاوێژکار له وه‌زاره‌ت و نامیق ڕه‌سوڵ باس سه‌رپه‌رشتیاری یه‌که‌می په‌روه‌رده‌یی له‌هه‌ولێر، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفروان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی سنووری په‌روه‌رده‌ی قه‌زای هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو. سه‌ره‌تا وه‌زیری په‌روه‌رده وێرِای ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵ و ماندووبوونی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی، دووپاتی کرده‌وه پرۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتی کردن، یه‌کێکه له پرۆسه گرنگه‌کان بۆ پێشخستنی ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن له هه‌رێمی کوردستاندا چونکه سه‌رپه‌رشتیاران به‌هۆی سه‌ردانی مه‌یدانی به‌رده‌وامیان بۆ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌کان له‌نزیکه‌وه به‌کێشه‌و گرفته‌کان ئاشناده‌بن و په‌نجه له‌سه‌ر که‌موکورِییه‌کان داده‌نێن و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی گوتی: ئێمه به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری هه‌ر هه‌وڵ و کۆششێک ده‌که‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و هه‌وڵ و کۆششی ئێوه‌ش یه‌کێکه له‌و هه‌وڵه پیرۆزانه‌و، په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروست به‌واتای هێنانه‌کایه‌ی نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروست. هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: هه‌موو هه‌وڵێکمان ده‌خه‌ینه‌کار بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و هێنانه‌دی ئه‌و واده‌و به‌ڵێنانه‌ی که کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داویه‌تی له‌بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردنداو، ڕاستگۆ‌و شه‌فاف بین له‌گه‌ڵ خۆمان و هاوولاَتیانی کوردستاندا. له‌ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌ره‌پێدانی توانای مرۆیی و زانستی سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایانی کوردستان جه‌ختی له‌سه‌رکرایه‌وه. پاشان ده‌رگای پرسیار‌و سه‌رنج و پێشنیار له‌به‌رده‌م سه‌رپه‌رشتیاره به‌رِێزه‌کان کرایه‌وه‌و تیایدا چه‌ندین بۆچوونی جیاجیا ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان خرایه‌رِوو، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش به‌سنگێکی فراوانه‌وه وه‌لاَمی سه‌رجه‌م پرسیار‌و ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کانی دایه‌وه‌و، به‌ڵێنیشی دا که به‌گوێره‌ی تواناکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌و گرفته‌کان بدرێت. شایانی باسه یه‌که‌ی سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌یی هه‌ولێر له 139 سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی پێکهاتووه له بواره‌کانی په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی و کارگێرِی و هونه‌ری و وه‌رزشی و بابه‌ته جیاجیاکانی سیستمی خوێندندا. |
له سنووری شاره‌زوور چوار قوتابی تووشی حاله‌تی سکچوون و ڕشانه‌وه بوون [ 19 : 57 ] 2007 / / 27 - به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د / سلێمانی – له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پارێزگای سلێمانی ناوی چوار قوتابی سه‌ره‌تای قوتابخانه‌ی گوندێکی سنووری شاره‌زوور به‌هۆی تووشبوونیان به سکچوون و ڕشانه‌وه تۆمار کرا. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سلێمانی به ئاژانسی (په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند که چوار قوتابی سه‌ره‌تایی له ناحیه‌ی (وارماوه)ی سه‌ر به قه‌زای (شاره‌زوور) که له قوتابخانه‌ی هه‌واری سه‌ره‌تایی ده‌خوێنن، به‌هۆی ئاوی خواردنه‌وه توشی سکچون و ڕشانه‌وه بوون، دواتر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی. سه‌رچاوه‌که گوتی:" به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه ئه‌م قوتابخانه‌یه به‌هۆی بێ ئاوییه‌وه، به تانکه‌ر ئاویان بۆهێنراوه‌و[ .،]پێده‌چێت ئاوی تانکه‌ره‌که‌ش پاک نه‌بوبێت و بۆیه دوچاری ئه‌و حاله‌ته بوون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا که ئێستا سه‌رقاڵی پشکنینن بۆ ئه‌وه‌ی جۆری ڤایرۆسه‌که‌و[ .،]هۆکاری توشبونیان به سکچوون و ڕشانه‌وه یه‌کلایی بکرێته‌وه. |
یانه‌ی پێرس چه‌ند یارییه‌کی دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات [ 20 : 56 ] 2009 / / 11 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - به مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌کردنی بۆ یارییه‌کانی خولی پله نایابه‌کانی عێراق بۆ تۆپی پێی یانه‌ی پێرس چه‌ند یارییه‌کی دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات و به نیازه بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانێک مۆربکات. له‌مباره‌وه سلێمان ڕه‌مه‌زان ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێرس له لێدوانێکی تایبه‌تدا گوتی: تا ئێستا ئێمه دوو یاری دۆستانه‌مان ئه‌نجامداوه، یه‌کێکیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ بوو و توانیمان یارییه‌که له به‌رژوه‌ندی خۆمان به کۆتا بێنین به ئه‌نجامی ( 2 -سفر) و هه‌روه‌ها یارییه‌کی ترمان له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فه‌ت ئه‌نجام دا یارییه‌که‌ش به یه‌کسان بوونی هه‌ردوو یانه به ئه‌نجامی ( 1 - 1 ) گۆڵ به کۆتا هات. هه‌روه‌ها گووتی: به نیازین چه‌ند یارییه‌کی تری دۆستانه ئه‌نجام بده‌ین له‌گه‌ڵ یانه‌کانی کاره‌با و که‌رکوک و که‌ربه‌لا، ئه‌م یارییانه زۆر گرنگه بۆ یانه‌که‌مان بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه خۆمان بۆ خولی پله نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی ئاماده بکه‌ین. |
سه‌منیاره‌کێ ساخکرنا بیره‌وه‌ری یا هزرڤانێ کورد سادق بهائه‌ددین هاته سازکرن [ 14 : 48 ] 2008 / / 17 - ئیسماعیل تاهیر/ دهۆک- ب به‌رهه‌ڤبوونا ژماره‌کا زۆرا ڕه‌وشه‌نبیر و نڤیسکار و ڕۆژنامه‌ڤانان و خه‌لکێ ده‌ڤه‌رێ و ل سه‌یرانگه‌ها کانیا سنجێ ل ئامێدی یێ سه‌منیاره‌کێ ساخکرنا بیره‌وه‌ری یا 26 سالی یا وه‌غه‌رکرنا نڤیسه‌ر و هزرڤانێ کورد سادق بهائه‌ددین ئامێدی دوهی دووشه‌مبی هاته گێران. دڤی کوری دا کو سه‌رباری خه‌لکێ ئامێدی یێ ژماره‌کا شاندێن جودا جودایێن ڕێڤه‌به‌ری یا گشتی یا ڕه‌وشه‌نبیری و هونه‌ری ل پارێزگه‌ها دهۆکێ و سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌نڤیسێن کوردستانێ و ئێکه‌تیا نڤیسه‌رێن کورد و سه‌نته‌رێن ڕه‌وشه‌نبیری ل ده‌ڤه‌رێ تێدا پشکداربوین و پشتی خوا‌ندنا په‌یڤان دروینشتنا پرۆتوکولی یا سه‌منارێ دا، دوو سمینارێن کورت ژ لایێ ڕۆژنامه‌ڤان سه‌گڤان عه‌بدولحه‌کیم و دکتور فازل عومه‌ر ڤه هاتنه پێشکێش کرن و تێدا ئاماژه دا ژیان و به‌رهه‌م و خه‌باتا سادق بهائه‌ددین و ماندیبونا وی ب شێوه‌کێ گشتی. هه‌ر د سه‌مناریێ دا ده‌نگێ وی دهه‌ڤدیتنه‌کا ڕادیویا کوردی یا به‌غدا دا هاته په‌خشکرن و ژماره‌کا په‌رتوکێن وی هاتنه به‌رچاڤکرن دگه‌ل خوا‌ندنا هن برۆسکان کو ب ڤێ هلکه‌فتێ گه‌هشتینه کارگێری یا سه‌مینارا ساخکرنا بیره‌وه‌ری یێ. ژێده‌ره‌کێ ئاگه‌هدار ژ لیژنا پێکئینانا ڤان ڕێ وره‌سمان دا زانین کو دوو ڕۆژێن ددویڤدا دێ دوو چالاکی یێن دیتر "ساخکرنا بیروه‌ری یا سێداره‌دانا هه‌رچار ئه‌فسه‌ران" و "ساخکرنا بیره‌وه‌ری یا ده‌رباسبوونا بارزانی یێ نه‌مر و هه‌ڤالێن وی ژ ڕویبارێ ئاراس" هێنه گێران. هه‌ژی گوتنێ یه کو سادق بهائه‌ددین ئامێدی ل سالا 1918 ێ هاتیه سه‌ر دنیایێ و خوا‌ندنا خوه‌یا سه‌ره‌تایی و ناڤنجی و ئاماده‌یی ل باژێرێ ئامێدی یێ ب دوماهی ئینایه‌و[ .،]ئێکه‌م به‌رهه‌مێ وی ل سالا 1936 ل ڕۆژناما (رایات) کو ل سلێمانی یێ ده‌رکه‌فتی به‌لاڤبویه‌و[ .،]خزمه‌ته‌کا هه‌ره به‌رچاڤ د "رادیویا کوردی یا به‌غدا و تێله‌ڤزیونا که‌رکوک و کوڤارا کۆرێ زانیاری" دا کری یه‌و[ .،]ئه‌ندامه‌کێ کارا و ب سه‌نگێ کۆرێ زانیاری کورد بوو و 12 په‌رتۆک ل دویڤ خوه هێلاینه ژوان "رێزمانا کوردی و هوزانڤانێت کورد و دیوانا مه‌لایێ جزیری و دیوانا شاه په‌رتۆیێ هه‌کاری و نوبهارا زاروکان یا خانی ومه‌ولیدا مه‌لایێ باته‌یی و خان و مان" و هنده‌کێن دیتر و ل سالا 1982 ێ چویه به‌ر دلوڤانیا خودێ. |
کچێکی کۆرواتیایی دوای هاتنه هۆش خۆی، به ئه‌ڵمانی قسه ده‌کات [ 18 : 35 ] 2010 / / 16 – کچێکی کۆرواتیایی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر له هۆش خۆی چوو، دوای هاتنه سه‌ر هۆش به زمانی ئه‌ڵمانی قسه‌ی ده‌کرد. ئه‌و کچه که له شاری کنین ده‌ژیێت و تازه ده‌ستی به فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانی کردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی باش فێری ئه‌و زمانه بێت، کتێبی ئه‌ڵمانی ده‌خوێنده‌وه‌و[ .،]ته‌ماشای که‌ناڵه ئه‌ڵمانییه‌کانی ده‌کرد و نه‌یده‌توانی به شێوه‌یه‌کی ته‌واو به ئه‌ڵمانی قسه بکات. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دوای ڕووداوێک که بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر له خۆی چوو، دوای هاتنه هۆش نه‌یتوانی به زمانی زگماگی خۆی قسه بکات، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وان و باشترین شێواز به زمانی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری قسه‌ی ده‌کرد. پزیشکان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن ئه‌و ڕووداوه زۆر که‌م ڕووده‌دات و ناسروشتییه و بۆ زانینی هۆکاره‌کان چه‌ند لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ک خه‌ریکی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌کن له سه‌ر ئه‌و کچه بۆ زانینی هۆکاری ئه‌و ڕووداوه. جێی ئاماژه‌یه پێشتریش ڕووداوی له‌وجۆره ڕوویانداوه‌و[ .،]ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی سه‌خت بوونه‌و[ .،]یا خود بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له هۆش خۆیان چوونه، دوای به‌هۆش هاتنه‌وه به زمانێکی دیکه قسه‌یان کردووه. |
گولشیفته فه‌راهانی له ڕێگای فیلمی نیوه مانگه‌وه چوو بۆ هۆلیوود [ 14 : 17 ] 2008 / / 04 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران خاتوو گولشیفته فه‌راهانی له ڕێگای فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری به‌توانای کورد به‌همه‌ن قوبادی به‌ره‌و هۆلیوود چوو و له فیلمی سینه‌مایی "کۆمه‌ڵه درۆکان" له ده‌رهێنانی ڕیدلی ئێسکات ڕۆڵی بینی. له‌م باره‌یه‌وه موختار شوکری پوور ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رچاوه‌ی نزیک له سینه‌ماکاری کورد به‌همه‌ن قوبادی به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی که ساڵی 2006 ئه‌کته‌ری لاوی سینه‌مای ئێران گولشیفته فه‌راهانی له فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد به‌همه‌ن قوبادی، ڕۆڵی بینی و له فیلمه‌که‌دا به زمانی شیرینی کوردی قسه ده‌کات، له لایه‌ن سینه‌ماکاری ناوداری ئه‌مه‌ریکی ڕیدلی ئێسکات بۆ به‌شداری کردن له فیلمی سینه‌مایی "کۆمه‌ڵه درۆکان" بۆ وڵاتی ئه‌مه‌ریکا بانگهشت کرا، له‌و فیلمه‌دا له گه‌ڵ دوو ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌مای دنیا به ناوه‌کانی لێۆناردۆ دیکاپریۆ و ڕاسل کرۆ ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینیت." هه‌روه‌ها گوتی: "ساڵی 2006 که به‌همه‌ن قوبادی له 54 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سه‌ن سێبه‌ستیان له وڵاتی ئیسپانیا به‌شداری کرد و توانی خه‌ڵاتی "سه‌ده‌فی زێڕین" بۆ دووه‌مین جار به‌ده‌ستبێنێت، سینه‌ماکاری ناوداری ئه‌مه‌ریکی جیم جارموش له فیستیڤاڵه‌که ئاماده‌بوو و فیلمی "نیوه مانگی" بینی و هه‌ر ئه‌و کات ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و فیلمه ده‌ربڕی." سه‌رچاوه‌که له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: "ئه‌و کاته‌ی که به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌کته‌ره‌کانی فیلمی سینه‌مایی "کۆمه‌ڵه درۆکان" له ده‌رهێنانی ڕیدلی ئێسکات بۆ دیاری کردنی ئه‌کته‌رێکی ئافره‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی، په‌یوه‌ندی به "جیم جارموش"ه‌وه ده‌گرێت، ئه‌ویش "گولشیفته فه‌راهانی" ئه‌کته‌ری "نیوه مانگ" له فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ"یان پێی ده‌ناسێنێت." ڕۆژنامه‌نووسی کورد موختار شوکری پوور له کۆتایی ئه‌م دیداره‌دا گوتی: "به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌کته‌ره‌کانی فیلمی سینه‌مایی "کۆمه‌ڵه درۆکان" له سه‌ر پێشنیاری جیم جارموش، "گولشیفته فه‌راهانی" به ڕیدلی ئێسکات ده‌ناسێنێت و ئه‌وانیش دوای بینینی فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" ئه‌م ئه‌کته‌ره بۆ ڕۆڵ بینینی سه‌ره‌کی له فیلمی سینه‌مایی "کۆمه‌ڵه درۆکان"دا هه‌ڵده‌بژێرن و له ڕێگای ئیمێیڵه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌گرن و بۆ به‌شداری له‌و فیلمه بانگێهشتی ده‌که‌ن بۆ وڵاتی ئه‌مه‌ریکا." فیلمی سینه‌مایی "کۆمه‌ڵه درۆکان" نوێترین فیلمی بڵندی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ری به‌ئه‌زموونی ئه‌مه‌ریکی ڕیدلی ئێسکاته که له لایه‌ن کۆمپانیای برایانی وارنێر به‌رهه‌م هاتووه‌و[ .،]ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌مای دنیا لێۆناردۆ دیکاپێریۆ، ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگ ڕاسێل کرۆ تیایدا له گه‌ڵ گولشیفته فه‌راهانی وه‌کوو یه‌که‌م ئه‌کته‌ری ئافره‌ت له‌و فیلمه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینن. فیلمی سینه‌مایی "کۆمه‌ڵه درۆکان" به پێی کتێب هه‌ر به‌م ناوه له نووسینی ده‌یڤێد ئیگنێشێس وتارنووسی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ساز کراوه‌و[ .،]سیناریۆنووسی ناوداری ئه‌مه‌ریکی ویلیا‌م مۆناهان سیناریۆی بۆ ئه‌م فیلمه نووسیوه‌و[ .،]ساڵی 2007 له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و مه‌راکیش وێنه‌گیراوه. بڕیار وایه فیلمی سینه‌مایی "کۆمه‌ڵه درۆکان" ڕۆژی هه‌ینی 10 ی ئۆکتۆبری 2008 ڕێکه‌وتی 19 ی ڕه‌زبه‌ری 1387 ی هه‌تاوی له سینه‌ماکانی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا نمایشی جیهانی خۆی ده‌ست پێ‌بکات. هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له فیلمی سینه‌مایی "کۆمه‌ڵه درۆکان" بریتین له: ده‌رهێنه‌ر: ڕیدلی ئێسکات. نووسه‌ری ڕۆمان: ده‌یڤێد ئیگنێشێس. نووسه‌ری سیناریۆ: ویلیا‌م مۆناهان. ئه‌کته‌ره‌کان: گوڵشیفته فه‌رهانی، لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ڕاسل کرۆ، مارک ئسترانگ، مایکێل گستۆن و کریس وێن هوتێن. به‌رهه‌می: ئه‌مه‌ریکا. ئاوازدانه‌ر: مارک ئێسترین فیلد. کۆمپانی: فیلمی سینه‌مایی "کۆمه‌ڵه درۆکان" سه‌باره‌ت به خه‌بات دژی ترۆریسته‌و[ .،]چیرۆکی کادیرێکی ڕێکخراوه‌ی سیا به ناوی "راجێر فریس" به ڕۆڵ بینینی ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌مای دنیا لیۆناردۆ دیکاپریۆ ده‌گێڕێته‌وه که به قاچی برینداره‌وه بۆ دیتنه‌وه‌ی تیرۆریستێکی گرنگ له سه‌رکرده‌کانی ئه‌لقاعیده به ناوی "سوله‌یمان" ڕوو له ئه‌رده‌ن ده‌کات. "راجێر" له گه‌ڕان به دوای سوله‌یماندا تووشی نێرسێک به ناوی "ئایشێ" به ڕۆڵ بینینی گولشیفته فه‌راهانی ده‌بێت و دڵی پێده‌دات و ... . |
هه‌ولێر.. له خۆپیشاندانێکدا داوا ده‌کرێت چیدیکه سوکایه‌تی به ئیسلام نه‌کرێت [ 13 : 00 ] 2010 / / 25 – عه‌بدولحه‌مید زێباری / هه‌ولێر – ئه‌مرِۆ به مه‌به‌ستی ده‌ربرِینی نارِه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر سوکایه‌تییکردن به ئاینی ئیسلام؛ ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی خۆپیشاندانێکییان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان ساز کرد. خۆپیشانده‌ران که ژماره‌یان له سه‌رووی 200 هاوڵاتی ده‌بوو له ڕێرِۆیشتنێکدا پێش نیوه‌رِۆی ئه‌مرٍِۆ گه‌یشتنه به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان. ئه‌وان که ئاڵا و دروشمی ئاینیی و پانکارتییان به‌رزکردبووه‌وه، داوایانده‌کرد، له هه‌رێمی کوردستان ڕێگه نه‌درێت هیچ که‌سێک سوکایه‌تیی به ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ((موحه‌ممه‌د – د.خ -)) بکات. له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر حاجی سابر سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌که ڕایگه‌یاند، ئێمه بۆ ئه‌وه هاتووین تاوه‌کو داوا له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌ین چیدیکه ڕێگه نه‌ده‌ن سوکایه‌تیی به ئاینی ئیسلام بکرێت. هه‌روه‌ها گوتی " بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یادداشتێکمان گه‌ڵاڵه کردووه‌و[ .،]تێیدا داوامانکردووه ئه‌وانه‌ی سوکایه‌تیی به ئیسلام و پیرۆزییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن به گوێره‌ی یاسا سزا بدرێن". له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینیی پێشوازی له نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران کرد و له وته‌یه‌کدا دکتۆر به‌شیر حه‌دداد گوتی" ئێمه ڕێگه به هیچ که‌س و لایه‌نێک ناده‌ین سوکایه‌تیی به ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکات و ئه‌و کرده‌وانه‌ی له دژی ئاینی ئیسلام کراون زیاتر کرده‌وه‌ی که‌سیی بوون و به گوێره‌ی زانیاری ئێمه ئه‌وانه ده‌ستگیرکراون". له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و له کاتێکدا هاوڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان یادی له‌داکیبوونی ((پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د د.خ)) ده‌کرده‌وه، له ناحییه‌ی پێباز ناسراو به باوه‌نوور سه‌ر به شارۆچکه‌ی که‌لار، کارمه‌ندی ده‌زگایه‌کی حکومی هه‌ڵیکوتابووه سه‌ر مزگه‌وتێکی ئه‌و ناوچه‌یه‌و[ .،]یه‌کێک له قورئانه‌کانی ئه‌و مزگه‌وته‌ی درِاندبوو و سوکایه‌تی پێ‌کردبوو. به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ڕاگه‌یه‌ندراو، ئه‌و که‌سه ده‌ستگیرکراوه‌و[ .،]له دادگا ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر ساغببێته‌وه، ئه‌وا به گوێره‌ی یاسای سزادانی عێراقی 3 ساڵ زیندانی ده‌کرێت. |
په‌رله‌مانتارێکی کورد: ئۆباما ده‌یه‌وێت به‌ڵێنه‌کانی جێه‌جێ بکات [ 19 : 49 ] 2009 / / 28 - په‌رله‌مانتارێکی کورد ڕایگه‌یاند، سه‌رۆکی نوێی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا "باراک ئۆباما"، ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بکات، که له میانه‌ی پرِوپاگه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌مه‌ڕ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق به گه‌له‌که‌ی دوایه‌تی. ئه‌مرِۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ "محه‌ممه‌د خه‌لیل له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ (ئاژانسی ئیپا) گوتی: سه‌رۆکی نوێی ئه‌مه‌ریکا "باراک ئۆباما"، ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یمانه‌ی به گه‌له‌که‌ی دابوو جێبه‌جێی بکات، که له کاتی پرِوپاگه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی بۆ سه‌رۆکی وڵات، به‌ڵێنی دابوو به سه‌رکه‌وتنی ده‌ست به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی ده‌کات له عێراق. گوتیشی: ئۆباما ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌رێکی ناوه‌ندی له نێوان فشاری سه‌ربازی و سیاسی ئه‌مه‌ریکا که هه‌یه بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق دابنێت، به گوێره‌ی کێشه داراییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که به‌ده‌ستی ده‌ناڵێنێ. ڕونیشیکرده‌وه، ئۆباما به گوێره‌ی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا، کاتێک که هێزه‌کانی له عێراق ده‌کشێنێته‌وه، ده‌یه‌وێت هێزه عێراقییه‌کان ته‌واوی ئاماده‌کارییان هه‌بێت بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. |
نوێنه‌رێکی کورد له به‌غدا: حکومه‌تی به‌غدا به دوو پێوه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کێشه‌کان ده‌کات [ 18 : 49 ] 2012 / / 04 هه‌ولێر 4 نیسان / ئه‌پرێل ( ) – نوێنه‌رێکی کورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵیت، لێکۆڵینه‌وه له به‌قاچاخبردنی نه‌وت مانای هیچ ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ئه‌مه نییه به‌ڵام با لێکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی باشوریش بکه‌ن که به ئاشکرا بۆڕیه نه‌وته‌کان ده‌شکێنن، وتیشی، ئه‌وانه‌ی عیراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن پێیان باش نییه کوردستان له گه‌شه‌کردندا بێت. سیروان ئه‌حمه‌د له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر ڕایگه‌یاند: با لێکۆلینه‌وه له به قاچاخبردنی نه‌وت بکرێت مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام با ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش له باشوور بکرێت که به ئاشکرا بۆڕیه نه‌وتییه‌کانیان شکاندووه‌و[ .،]چالیان بۆی هه‌ڵکه‌ندووه‌و ته‌نکه‌ر وه‌ستاوه‌و[ .،]پۆلیس پارێزگاریان لێده‌کات، بۆ عه‌بادان ده‌ڕوات، داهاتی ئه‌مه ده‌چێته گیرفانی کێ، ئه‌گه‌ر له‌مباره‌یه‌وه لێکۆڵینه‌وه له کوردستان ده‌کرێت با سه‌رۆکی وه‌زیرانی عێراق بڕیار بدات لێکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی باشوریش بکرێت، با به دوو پێوه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کێشه‌کان نه‌کات. وتیشی: ده‌یانه‌وێ به‌هۆیه‌وه فشار له‌سه‌ر کورد زیاتر بکه‌ن، له ئێستادا عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکی زۆر ترسناک ده‌ڕوات ده‌یانه‌وێ کوردیش تێوه‌بگلێنن، هه‌میشه کورد کلیلی چاره‌سه‌ر بووه‌و[ .،]قه‌یرانی دروستنه‌کردووه، ئه‌وان له مه‌هانه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان چونکه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م کۆمپانیایانه له کوردستان کاربکه‌ن ئه‌وا ئاسۆیه‌کی گه‌شی ده‌بێت له جیهاندا چاوی زۆر له‌سه‌ر ده‌بێت گه‌شبینییه‌ک بۆ ئایینده‌ی کورد به کوردستانه‌وه دیار ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌یان ناوێت ده‌یانه‌وێ خالی بێت له‌و جۆره کۆمپانیا جیهانیانه، بۆیه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی عیراق ده‌به‌ن به‌ڕێوه پێیان باش نییه کوردستان له‌گه‌شه‌کردندا بێت. ئاماژه‌یدا: ئه‌و حکومه‌ته‌ی ئیستای به‌غدا قه‌یران دروستده‌کات، له‌گه‌ڵ کورد کێشه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ لیستی عیراقیه کیشه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵا کێشه‌ی هه‌یه، هه‌تا له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی چه‌ند قه‌واره‌یه‌ک ڕازی نین به‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌یه‌تی. ڕوونیکرده‌وه: کورد یه‌کێکه له‌و قه‌واره سیاسییانه‌ی که ئه‌مڕۆ له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا به‌شداری کردووه‌و[ .،]هاوبه‌شه به‌ڵام ئه‌وان به هاوبه‌شی نازانن، داخوازییه‌کانی کورد به هه‌ند وه‌رناگرن، به‌ڵکو هه‌ر درێژه ده‌ده‌ن به‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی هه‌یه بۆیه پێویسته کورد ڕێکاری به‌رامبه‌ر بکات هه‌روه‌ک هه‌موو کارێک کاردانه‌ویه‌کی هه‌یه. ص . س |
ئه‌نجامی یارییه‌کانی خولی پله یه‌که‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی [ 16 : 01 ] 2011 / / 26 هه‌ولێر ٢٦ تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )- له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله یه‌که‌کانی کوردستان بۆ تۆپی پێی، ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌شت یاری به‌رێوه‌چوو . ئه‌نجامه‌کانیش به‌مشێوه‌یه بوو. پێشکه‌وتن – ئاشتی ٠-٠ سێمێڵ – هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید ٦-٢ کۆیه – خاک ١-١ سیروانی نوێ – ئاڵا ٢-١ سۆلاڤ – ئاسۆ ١-١ برایه‌تی – چه‌مچه‌ماڵ ١-١ دهۆک – سۆران ١-٠ گاره – ده‌ربندیخان ١-٠. ڕێبین ڕه‌مزی/ / |
ئێران فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی دروستکرد [ 12 : 24 ] 2010 / / 22 - تاران یه‌که‌مین فڕۆکه‌ی سه‌ربازی بێ فڕۆکه‌وانی دروستکرد کۆماری ئیسلامی ئێران فڕۆکه‌یه‌کی نوێ ی بێ فڕۆکه‌وانی دروستکردوه که به گوێره‌ی وته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی فڕۆکه‌یه‌کی خێرایه‌و[ .،]له مه‌ودایه‌کی دوره‌وه ئه‌توانێت ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێت. وه‌زیری به‌رگری ئێران "عه‌مید ئه‌حمه‌د وه‌حیدی"ڕایگه‌یاند، ئێران گه‌یشتوه‌ته قۆناغێک پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێت له به‌رهه‌مهێنانی چه‌کدا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موسزایانه‌ی که له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه ده‌خرێنه سه‌رمان،توانیومانه چه‌ندین داهێنانی تازه بکه‌ین له ڕوی سه‌ربازیه‌وه وه کو دروستکردنی 2 مانگی ده‌ستکرد و موشه‌کی جۆری شه‌هاب هه‌روه‌ها 4 جۆره ژێر ده‌ریایی. |
به‌تین قوبادی فیلمی ئاماده بۆ مردنی له به‌رلین سازکرد [ 19 : 56 ] 2008 / / 19 - مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکاری کورد به‌تین قوبادی دوای سازکردنی چه‌ندین کورته فیلم یه‌که‌مین کورته فیلمی خۆی به ناوی "ئاماده بۆ مردن"ی له به‌رلین سازکرد. به پێی ڕاپۆرتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له کۆمپانیای مژفیلم، له‌م ڕۆژانه هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکاری لاوی کورد به‌تین قوبادی دوای سازکردنی چه‌ندین کورته فیلم یه‌که‌مین کورته فیلمی خۆی به ناوی "ئاماده بۆ مردن"ی له شاری به‌رلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا سازکرد. پوخته‌ی سیناریۆی کورته فیلمی "ئاماده بۆ مردن" به‌م شێوه‌یه که شاری به‌رلین هه‌وایه‌کی هه‌وری و ته‌پ و تاریکی هه‌یه، ته‌نیاییه‌کانی مرۆڤێک له سه‌ر پردێک و هاتۆچۆیه‌کانی به‌خێرایی قه‌تار له ژێر ئه‌و پرده نیشان ده‌دات. ستافی ئاماده کردنی ئه‌م کورته فیلمه بریتین له: ئه‌کته‌ره‌کان: عه‌دنان میرۆ، ویۆڵتا پاسۆنێر، سینۆ یندیکسێن. نووسینی سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ر: به‌تین قوبادی. وێنه‌گر: ئه‌کره‌م هایدۆ. یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر: سه‌رحه‌د یگین. ته‌دوین: حه‌مید قوربانی، ئلیکا ڕه‌زایی. ده‌نگدانه‌ر: به‌همه‌ن ئه‌رده‌ڵان. به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ولید: هۆمر تۆی. ته‌داره‌کات: محه‌مه‌د ساکر. به‌رهه‌مهێنه‌ر: میتۆس فیلم/ مژفیلم. به‌رهه‌می: ئێران و ئه‌ڵمانیا. هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکار به‌تین قوبادی به‌م زووانه ده‌ست ده‌کات به سازکردنی دوو کورته فیلمی خۆی له شاری تاران و پاییزی ئه‌مساڵ بۆ فیلمێکی دیکه‌ی خۆی ده‌چێت بۆ شاری ڕۆتێردام له وڵاتی هۆڵه‌ندا. |
یه‌ک ملیۆن کتێب له به‌ریتانیا و ئیرله‌ندا دابه‌ش ده‌کرێت [ 10 : 22 ] 2010 / / 04 – به بۆنه‌ی یه‌که‌مین شه‌وی جیهانی کتێب، یه‌ک ملیۆن کتێب به شێوه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له به‌ریتانیا و ئیرله‌ندا دابه‌ش ده‌کرێت. به گوێره‌ی هه‌واڵی "بی. بی. سی"، خه‌ڵکی به‌ریتانیا و ئیرله‌ندا ده‌توانن ئه‌و کتێبه‌ی که پێیان خۆشه له ماڵپه‌رِی "شه‌وی جیهانی کتێب" ده‌ستنیشان بکه‌ن، دواتر له ڕۆژی ( 5 )ی مارسی ( 2011 ) هه‌ر که‌سێک ( 48 ) به‌رگ کتێب وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو دیاری پێشکه‌ش به هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ی بکات. ئاره‌زوومه‌ندان له نێوان ( 25 ) ناونیشانی کتێب که له لایه‌ن ده‌سته‌ی ناوبژیوان ده‌ستنیشان کراون، کتێبی خۆیان ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. له هه‌ر کتێبێک، ( 40 ) هه‌زار به‌رگ چاپ ده‌کرێت و دواتر به سه‌ر خه‌ڵک دابه‌ش ده‌کرێت. له‌و کتێبانه‌ی که برِیار وایه له شه‌وی جیهانی کتێب پێشکه‌ش به خه‌ڵک بکرێت، ده‌توانین ئاماژه به " ı " له نووسینی "گابریه‌ل گارسیا مارکیز"، "بکوژی نابینا" له نووسینی "ئالێن بنێت"، "به‌سه‌رهاتی سه‌رسۆرهێنه‌ری سه‌گ له شه‌و" له نووسینی "مارک هێدن" و "ژیانی پی" له نووسینی "یان مارتێل" بده‌ین. ئاره‌زوومه‌ندان تا ( 4 ) کانوونی دووه‌می ده‌توانن کتێبی خۆیان ده‌ستنیشان بکه‌ن، دواتر ئه‌و که‌سانه بۆ به‌شداربوون له جه‌ژنی شه‌وی کتێب بانگهێشت ده‌کرێن. |
26 . 07 . 2005 کۆریای باکوور مه‌رج داده‌نی بۆ واز هێنان له به‌رنامه‌ی ناوه‌کی کوریای باکوور پێشنیازی کردووه واز له به‌رنامه‌ی چه‌کی ناوه‌کی بێنێت، به مه‌رجێ ئه‌مریکا په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ل کۆریای باکوور ئاسایی بکاته‌وه‌و[ .،]سۆز بدات که حکومه‌تی پیۆنگ یانگ له ده‌سه‌لات لانادات. سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌کان له کۆبونه‌وه‌ی شه‌ش لایه‌نیه‌که‌ی تایبه‌ته به پرۆگرامی ناوه‌کی کۆریای باکوور ڕاده‌گه‌یه‌نن که پیۆنگ یانگ له دووه‌م ڕۆژی کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌م پێشنیازه‌ی کردووه. |
ئه‌نجلینا جۆلی سێ فلما ل دۆر عیراقێ به‌رهه‌م تینیت [ 15 : 26 ] 2008 / / 29 - هۆلیوود- ئه‌نجلینا جولی ئه‌کته‌را ناڤدارا هۆلیوودی سێ فلمێن دیکۆمێنتی ل دۆر وه‌لاتێ عیراقێ به‌رهه‌م تینیت. ل گۆری نوچه‌یه‌کا مالپه‌رِێ خه‌یمه، بابه‌تێن سه‌رکیێن ڤان سێ فلمێن دیکۆمێنتی ل دۆر زاروک و ئافره‌ت و ئاسایشێ یه. جولی یێ د ڤان ڕوژا دگه‌هیته به‌غدا پایته‌ختا عیراقا فیدراڵ و ل به‌ره سه‌ردانا هن جه‌و[ .،]ناڤچا بکه‌ت بۆ دیار کرنا جهێن وێنه‌گرتنا سێ فلمێن خو ل عێراقێ. |
وێنه‌گرێکی کورد له فیستیڤاڵی نوور پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا [ 15 : 26 ] 2008 / / 12 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ وێنه‌گری کورد جه‌مشید فه‌ره‌جوه‌ند فه‌ردا له یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌مه میدیاییه‌کانی عیفاف و حیجابی ئێران به ناونیشانی "فیستیڤاڵی نوور"، له به‌شی تایبه‌ت به حیجاب له نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، به‌شی فۆتۆگرافی یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌مه میدیاییه‌کانی عیفاف و حیجابی ئێران ' به ناونیشانی "فیستیڤاڵی نوور"، له سێ به‌شی "وێنه‌گری خوڵقێنه‌ر"، "وێنه هه‌واڵ" و "به‌شی تایبه‌ت به حیجاب له نێوان نه‌ته‌وه‌کان"دا به‌ڕێوه‌چوو، که وێنه‌گری به‌ئه‌زموونی کورد "جه‌مشید فه‌ره‌جوه‌ند فه‌ردا" به وێنه‌یه‌کی فۆتۆگرافی له زه‌ماوه‌ندێکی کورده‌واری توانی له به‌شی تایبه‌ت به حیجاب له نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا و له نێوان 94 به‌رهه‌می به‌شداربوو له به‌شی کێبڕکێی فیستیڤاڵ، پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ستبێنێت و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه خه‌ڵاتی 6 سکه‌ی زێڕی به‌هاری ئازادی، ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و تابلۆی پێزانینی پێبه‌خشرا. ڕێوره‌سمی کۆتایی یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌مه میدیاییه‌کانی عیفاف و حیجابی ئێران به ناونیشانی "فیستیڤاڵی نوور"، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ئێران، ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆمار له کاره‌باری ئافره‌تان و بنه‌ماڵه‌و[ .،]هونه‌رمه‌ندانی ناوه‌وه‌و[ .،]ده‌ره‌وه‌ی به‌شداربوو له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نوور، له هۆڵی ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه‌کانی ڕێکخراوه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ئێران له شاری تاران به‌ڕًێوه‌چوو. جێی ئاماژه پێدانه یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌مه میدیاییه‌کانی عیفاف و حیجابی ئێران، له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا به نمایش کردنی 94 وێنه له 62 وێنه‌گر له سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئێران له ڕۆژانی 27 ی ئۆکتۆبر تا 2 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2008 ڕێکه‌وتی 6 تا 11 ی خه‌زه‌لوه‌ری 1387 ی هه‌تاوی له گه‌لێری ماڵی وێنه‌گرانی ئێران له حه‌وزه‌ی هونه‌ری شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌مه میدیاییه‌کانی عیفاف و حیجابی ئێران، له به‌شی وێنه‌ی فۆتۆگرافیدا بریتی بوون له: که‌ریمی سارمی، ئه‌فشین به‌ختیار، سه‌عید مه‌حموودی ئه‌زناوه، ڕه‌سوول ئه‌ولیایی زاده، فه‌ریبا ئه‌بازه‌ری، مه‌حموود زه‌هیره‌دینی، ئه‌میر ئه‌میری، محه‌مه‌د مروه‌تی و نازی نیوندی. هونه‌رمه‌ند جه‌مشید فه‌رجوه‌ند فه‌ردا خه‌ڵکی شاری بیجاره له پارێزگای کوردستان. ماوه‌یه‌کی زۆره که به شێوه‌ی جیدی و پێرفێشناڵ خه‌ریکی کاری وێنه‌گری کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و سروشتییه له شاره جۆراوجۆره‌کانی کوردستان و ئێران‌دا، له‌م ماوه‌یه‌شدا له فیستیڤاڵه‌کانی پارێزگایی، ناوچه‌یی، سه‌رتاسه‌ری ئێران و نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگی به‌ده‌ستهێناوه. |
پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو پاڵه‌وانێتی جمناستیکی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت [ 18 : 14 ] 2010 / / 23 - مامه‌یاره ئه‌حمه‌د/ هه‌ولێر - پێنجشه‌ممه‌ی پاڵه‌وانێتی جمناستیکی یانه‌کانی کوردستان بۆ کورِان و کچان له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت. عه‌بدولرِه‌حمان ئاده‌م، سکرتێری یه‌کێتیی جمناستیکی کوردستان، تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 25 / 11 / 2010 پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی جمناستیک بۆ یانه‌کانی کورِان و کچانی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. ئاده‌م، هێمای بۆ ئه‌وه کرد، که ڕۆژی پێنجه‌شه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ریی خوله‌که ئه‌نجام ده‌درێت، ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌یش پاڵه‌وانێتیه‌که ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و به‌رپرسه‌ی جمناستیک، تیشکی خسته سه‌ر یانه به‌شداربووه‌کان و گوتی: "له‌وانه‌یه 14 یانه‌ی کورِان و کچان به‌شداریی تێدا بکه‌ن. |
ته‌رمی مێردمنداڵێک دۆزرایه‌وه [ 13 : 00 ] 2008 / / 24 – باهۆز / هه‌ولێر – له ڕۆژهه‌لاَتی شارۆچکه‌ی "حه‌مدانیه"، ته‌رمی مێردمنداڵێک دۆزرایه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له بنکه‌ی پۆلیسی قه‌زاکه له لێدوانێکی تایبه‌تدا به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند:"پاش ئاگادارکردنه‌وه‌یان له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه پۆلیس ته‌رمی مێردمنداڵێکی به‌ره‌گه‌ز کورِی دۆزیه‌وه‌ته‌وه که به‌هۆی نه‌بوونی ناسنامه ناوی نه‌زاندراوه، پێشبینی ده‌کرێت ته‌مه‌نی 10 تا 12 سالاَن بووبێت، به‌لاَم له لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌راییدا شوێنه‌واری هیچ جۆره ئه‌شکه‌نجه‌و[ .،]گوله به جه‌سته‌ی ته‌رمه‌که‌یه‌وه نه‌زانراوه، تا ئێستاش هۆکاره‌کانی گیان له ده‌ستدانی ئه‌و مێردمنداڵه نادیاره، بۆیه ته‌رمه‌که ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کراوه‌و[ .،]لێکۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه. |
سه‌دریه‌کان داوای هه‌شت وه‌زاره‌ت ده‌که‌ن [ 16 : 07 ] 2010 / / 29 - ڕه‌وتی سه‌در داوای هه‌شت وه‌زاره‌ت ده‌که‌ن له‌نێو ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌شدا هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌ته‌کانی دارایی و ده‌ره‌وه‌ش ده‌بێ بدرێته ئه‌وان. ڕه‌وتی سه‌در داوایان له نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کردووه که هه‌شت وه‌زاره‌ت بدرێته ئه‌وان له‌نێو ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌شدا ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هی ئه‌وان بێت. ئه‌میر که‌نانی ئه‌ندامیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ر به‌ته‌یاری سه‌در له لێدوانێکی‌دا بۆ ڕادیۆ سه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که پێویسته ئه‌و که‌سه‌ی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرێت که‌سێکی عه‌ره‌ب بێت. |
27 . 11 . 2011 گوشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر سوریا پـترده‌بێت له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپا نیازی هه‌یه سزای زیاتر به‌سه‌ر حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بسه‌پـێنێت له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنانه‌ی له به‌رامبه‌ر خۆپـیشــانده‌ران پـیاده‌ی ده‌کات. له ئێسـتادا یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سـزای خۆیان به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا سه‌پاندووه‌و[ .،]وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێـکی نوێ بۆ سـنووردارکردنی زیاتری مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و ئابوری له‌گه‌ڵ سوریادا. هه‌واڵی ئه‌م سزایانه له کاتێـکدا دێن که ده‌یان هه‌زار که‌س ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سوریا خۆپـیشـاندانیان سـازکرد له دژی ئه‌و سـزا ئابوریـیانه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب دوێنێ یه‌کشه‌ممه به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یانی سه‌پاند. ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا دیمه‌نی خۆپـیشـاندانه‌کانی بڵاوکرده‌وه که له دیمه‌شقی پایته‌خت و هه‌ردوو شـاری حه‌ڵه‌ب و حه‌سه‌که سـازکرابوون. له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌خنه‌ی له‌و کاره‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب گرت و گوتی ئه‌وه ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕێـکی ئابوریـیه. هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه له‌شـکری سوریا تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه له ده‌می سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی بۆ خۆپـیشــانده‌رانی دژه حکومه‌ت. |
عه‌لی کیمیایی داوای دواخستنی دادگایی کرد [ 18 : 23 ] 2007 / / 24 - ئه‌مڕۆ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به "عه‌لی کیمیایی" له دانیشتنی دادگادا که سه‌باره‌ت به دادگایی‌کردنی 14 له پیاوانی سه‌دام که ده‌ستیان هه‌بوه له کوشتنی شیعه‌کان له ڕاپه‌رینی ساڵی 1991 داوای دواخستنی دادگایی کرد بۆ ماوه‌ی مانگێک، چونکه پارێزه‌ره‌کان له دادگا ئاماده نه‌بوون. به پێی هه‌واڵی (فرانس پرێس) عه‌لی کیمیایی داوای له دادوه‌ر محه‌مه‌د عریبی خه‌لیفه کرد که دادگایی کردن بۆ ماوه‌ی مانگێک دوابخات تاکو چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی پارێزه‌ره‌کان ده‌دۆزرێته‌وه. ناوبراو له درێژه‌دا گوتی: ئێمه له خواردن وخواردنه‌وه مان ده‌گرن ئه‌گه‌ر پارێزه‌ره‌کان نه‌گه‌رێنه‌وه دادگا. جێی ئاماژه‌یه، عه‌لی کیمیایی دیارترین تاوانباره له کێشه‌ی سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌رینی شیعه‌کان له ساڵی 1991 له عێراق که له ئه‌نجامدا نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س بوونه قوربانی. |
گرنگترین ته‌وه‌ره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له په‌یامنێر بخوێننه‌وه [ 19 : 49 ] 2010 / / 03 - له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تورکیا و چاوپێکه‌وتنی به به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، ئه‌مڕۆ (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) کۆبووه‌وه. له‌باره‌ی وورده‌کاری کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر (فوئاد حوسێن) له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و خاڵانه‌ی که له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس کران گرنگ بوون و په‌یوه‌ندییان به کۆمه‌ڵێک پرسه‌وه هه‌بوو له‌وانه په‌یوه‌ندی ئێستای نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا له‌سه‌ر ئاستی ئابوری و سیاسی. فوئاد حوسێن گوتی: هه‌روه‌ها له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا تیشک خرایه سه‌ر بارودۆخی عێراق و ڕۆڵی کورد له‌عێراقدا، هه‌روا چۆن بتواندرێت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی که ئێستا هه‌یه له‌نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان و تورکیا عێراق چۆن به‌ره‌و پێش ببردرێت، به‌گشتی ڕێککه‌وتن کرا له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی که باسم لێوه‌ی کرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا که به‌بۆچوونی من ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا ده‌گاته ئاستێکی زۆر باش، دوور نییه باس له په‌یوه‌ندی ستراتیژی ئابوری درێژ خایه‌ن بکه‌ین، باسکردنیش له‌مه‌سه‌له‌ی ستراتیژی ئابوری کۆمه‌ڵێک پرس ده‌هنێنێته پێشه‌وه، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ تورکیادا په‌یوه‌ندییه‌کی درێژ خایه‌ن ده‌بێت، چونکه به‌رژوه‌ندی تورکیا له‌عێراق و هه‌رێمی کوردستان دیاره، به‌رژوه‌ندی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ تورکیا گرنگه، به‌و پێیه‌ی تورکیا ڕۆڵێکی مه‌زن ده‌بێنێت له سیاسه‌تی ناوچه‌که‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تورکیا ڕێگه‌یه‌گی گرنگه به‌ره‌و ئه‌وروپا. له‌کۆتاییدا ڕاشیگه‌یاند، که سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا باسی بارودۆخی کوردی کرد، به‌شێوه‌یه‌ک که له‌رابردوو چۆن زوڵمی لێکراوه، ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی به‌چه‌ند هه‌ڵوێستێکی خۆی دا ئه‌و کاته‌ی که خۆی گه‌نج بووه‌و[ .،]چۆته سه‌ر سنور و یارمه‌تی په‌نابه‌ر عێراقییه‌کانی داوه له‌سه سنوردا. |
قوبرس ڕه‌گه‌زنامه له یه‌کێک له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د ده‌سه‌نێته‌وه [ 17 : 35 ] 2011 / / 21 هه‌ولێر 21 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) – وه‌زیری ناوخۆی قوبرس له لێدوانێکی‌دا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی قوبرسی له بزنس مانی سوری ڕامی مه‌خلوف که ده‌کاته کوڕه خاڵی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ندووته‌وه. مه‌خلوف که ڕووبه‌رووی سزاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه به‌سه‌ر دام و ده‌زگاکانی، له مانگی کانوونی دووه‌می ڕابردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی قوبرسی به‌ده‌ست هێنابوو. قوبرس ڕه‌گه‌زنامه به‌و که‌سانه ده‌به‌خشێت که چالاکیه‌کی ئابووری له‌سه‌ر دورگه‌که ئه‌نجام ده‌ده‌ن یا خانویه‌کیان هه‌بێت یاخود 17 ملیۆن یۆرۆیان له یه‌کێک له‌بانکه‌کانی ئه‌و وڵاته هه‌بێت. ی .ا |
هه‌ولێر... ئافره‌تێک به به‌نزین سووتا [ 18 : 05 ] 2007 / / 12 – باهۆز / هه‌ولێر - له گه‌رِه‌کێکی شاری هه‌ولێر له ئاکامی ڕووداوێکی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا ئافره‌تێک به‌رێژه‌ی 70 % جه‌سته‌ی سووتا. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که به ده‌ست (ئاژانسی په‌یامنێر) گه‌یشتووه له گه‌رِه‌کی سه‌فین ( 2 ) ی شاری هه‌ولێر به‌هۆی به هه‌ڵه به‌کارهێنانی به‌نزین ئافره‌تێکی 47 ساڵه به‌ناوی" شیرین سه‌باح" به‌رێژه‌ی 70 % جه‌سته‌ی سووتا وپاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌و ئافره‌ته سووتاوه به پۆلیسی ڕاگه‌یاندووه که بێ ئه‌وه‌ی که ئاگاداربێت به هه‌ڵه نیو ده‌به به‌نزینی له پرێمێز کردووه وله کاتی داگیرساندنیدا گڵپه‌ی کردووه وبه‌هۆیه‌وه سووتاوه،دواتر مێرده‌که‌ی هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی داوه‌و گه‌یاندراوه‌ته نه‌خۆشخانه. به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشک به هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌که‌ی باری ته‌ندروستی ئه‌و ئافره‌ته خراپه، هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌که به‌رده‌وامه. |
پرسیارێک سه‌باره‌ت بیل کلینتۆن هیلاری کلینتۆنی توڕه کرد [ 14 : 00 ] 2009 / / 11 - پرسیاری قوتابییه‌کی زانکۆ له وڵاتی کۆنگۆ سه‌باره‌ت به بیل کلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هیلاری کلینتۆنی زۆر توڕه کرد. تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویکرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هیلاری کلینتۆن، که به‌رده‌وام که‌سێکی له‌سه‌رخۆیه له به‌رامبه‌ر خه‌لکی‌دا، به توڕه‌یی وه‌ڵامی قوتابییه‌کی وڵاتی کۆنگۆی دایه‌وه، که پێ ده‌چێت هۆکاره‌که‌ی هه‌ڵه‌ی یه‌کێک له وه‌رگێڕه‌کانی بوو بێت. له‌و کۆڕه‌دا، قوتابییه‌کی زانکۆ له کینشاسا ده‌رباره‌ی یه‌کێک له کێشه‌کانی په‌یوه‌ست به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه پرسیاری کردووه‌و[ .،]وه‌رگێڕه‌که به هیلاری ڕاگه‌یاندووه، که قوتابییه‌که پرسیار له‌باره‌ی ڕای مێرده‌که‌ت له‌سه‌ر کێشه‌که ده‌کات، له‌وه‌ڵام‌دا، هیلاری به توڕه‌ییه‌وه وتویه‌تی:"مێرده‌که‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه نییه، به‌ڵکو من وه‌زیرم". پرسیاری قوتابییه‌که‌ش په‌یوه‌ست به ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی چین و کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بووه، هاوکات به توڕه‌یی هیلاری وتویه‌تی:"ده‌ته‌وێت له من ڕای مێرده‌که‌مت پێ بڵیم، گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕایه‌که‌ت پێ بێڵم، ئه‌و پێت ده‌ڵێم، که من درێژه‌پێدره‌ی مێرده‌که‌م نیم، هه‌روه‌ها ڕایشی له‌سه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌که نه‌داوه". |
قۆناغی شانزده‌می جامی جیهانی تۆپی باسکه.. ئه‌رِژه‌نتین و به‌رازیل ڕِووبه‌رووی به‌کترده‌بنه‌وه. [ 19 : 26 ] 2010 / / 04 – له دوایی ته‌واوبوونی یارییکه‌کانی هه‌ر چوار کۆمه‌ڵه‌ی ( - - - ) له جامی جیهانی تۆپی باسکه که له‌تورکیا به‌رێوه‌ده‌چێت کۆتایی پێهات ، ئه‌مرۆ قۆناغی شانزده ده‌ست پێده‌کات. قۆناغی شانزده شه‌ممه سربیا × کرو‌اتیا ( 6 . 00 ) ئێواره ئیسپانیا × یۆنان ( 9 . 00 ) شه‌و یه‌کشه‌ممه سلۆڤینیا × ئوسترالیا ( 6 . 00 ) ئێواره تورکیا × فه‌ره‌نسا ( 9 . 00 ) ئێواره دووشه‌ممه ئه‌مه‌ریکا × ئه‌نگۆلا ( 6 . 00 ) ئێواره ڕووسیا × نیوزبله‌ندا ( 9 . 00 ) شه‌و سێشه‌ممه لێتوانیا × چین ( 6 . 00 ) ئێواره ئه‌رِژه‌نتین × به‌رازیل شه‌و |
میشێل سلێمان به یازده‌هه‌مین سه‌رۆکی لوبنان هه‌ڵبژێردرا [ 18 : 29 ] 2008 / / 25 - په‌رله‌مانی لوبنان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا که ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ ئه‌نجامیدا پرسی سه‌رۆکایه‌تی وڵاتی یه‌کلا کرده‌وه‌و[ .،]ژه‌نه‌راڵ "مێشێل سلێمان " بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵات هه‌ڵبژارد. له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان "نبیه بری" داوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کرد‌و له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی نهێنیدا له کۆی ( 127 ) ده‌نگی په‌رله‌مان به تێکرِای ( 118 )ده‌نگ "میشێل سلێمان " به سه‌رۆکی یازده‌هه‌مینی لوبنان هه‌ڵبژێردرا. دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چووه نوسینگه‌ی تایبه‌تی " سلێمان " و له ڕێوره‌سمێکی فه‌رمیدا هاته په‌رله‌مان و وه‌ک یازده‌هه‌مین سه‌رۆک کۆماری لوبنان سوێندی یاسای خوارد. "مێشێل سلێمان" له ( 1948 ) له ناوچه‌ی (عه‌مشیت)ی قه‌زای (جه‌به‌ل لوبنان) له‌دایک بووه ، وله ( 1970 ) ئه‌کادیمیای سه‌ربازی ته‌واوکردووه‌و[ .،]برِوانامه‌شی له بواری زانستی سیاسی و کارگێرِی له زانکۆی به‌یروت به‌ده‌ست هێناوه‌و[ .،]له بواری سه‌ربازیشدا زیاتر له ( 15 ) خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و ئازایه‌تی و ئاشتی پارێزی له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی لوبنان پێبه‌خشراوه‌و[ .،]له ( 1998 ) ه‌وه بوه‌ته فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای نیشتمانی لوبنان وبه ئه‌ندازیاری دروستکردنه‌وه‌ی سوپا و دارِشتنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی سه‌ربازی سوپای نیشتمانی لوبنان له قه‌ڵه‌مده‌درێت. |
بازرگانێک له موسڵ تیرۆر کرا [ 13 : 49 ] 2008 / / 06 – بازرگانێک له ڕۆژئاوای "موسڵ" له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه تیرۆر کرا. سایتی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" بڵاویکرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له "پۆلیسی موسڵ" ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆمه‌ڵه چه‌کدارێکی نه‌ناسراو هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر شوێنێکی بازرگانی له ناوچه‌ی "بۆرسه"ـی ڕۆژئاوای "موسڵ" و ته‌قه‌یان له بازرگانێک کردووه‌و[ .،]له ئاکامدا گیانی له ده‌ستداوه. |
خولی ئیتالیا.. ئه‌نته‌رمیلان و یۆڤانتۆس به‌رامبه‌ر بوون [ 16 : 26 ] 2010 / / 04 – دوێنێ شه‌و جه‌وله‌ی شه‌شه‌م له خولی ئیتالیا به‌رێوه‌چوو ،تیادا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان و یانه‌ی یۆڤانتۆس به بێ گۆل یه‌کسان بوون. له یاریگای (جۆسپی میتازا) یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان میوانداری یانه‌ی یۆڤانتۆس کرد ، تیادا یارییه‌که به بێ گۆل کۆتایی پێهات. و به‌رامبه‌ر بوونه‌و یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان کۆی خاڵه‌کانی به‌رزکرده‌وه بۆ ( 11 )خاڵ گه‌رایه‌وه ڕیزبه‌ندی دووه‌می خولی ئیتالیا و یانه‌ی یۆڤانتۆس به کۆکردنه‌وه‌ی ( 08 ) خاڵ هاته ڕیزبه‌ندی حه‌وته‌می خوله‌که. |
05 . 09 . 2010 کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له باکوری به‌غدا 5 کرێـکار ده‌کوژن له لایه‌ن پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت 5 کرێـکار که سه‌رقاڵی بیناکردنی بنکه‌یه‌کی پـۆلیس بوون له باکوری به‌غدا له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداره‌وه کوژراون. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێرشه‌که له شـاری سامه‌ڕا ڕوویداوه که نزیکه‌ی 100 کیلۆمه‌تر له به‌غداوه دوره. |
تاتۆ ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه [ 11 : 13 ] 2011 / / 06 هه‌ولێر 6 ئه‌یلول/ سه‌پته‌مبه‌ر ( ) – ئه‌و جۆره ڕه‌نگانه‌ی که به‌مه‌به‌ستی تاتۆ کردن به کار دێن، ده‌بنه هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه. به پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپه‌ری دی ئێن ئه‌ی ئیندیا، توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانایانی زانکۆی هارڤارد پیشانی داوه که ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی به مه‌به‌ستی تاتۆکردن به کار دێن له چه‌ند ماده‌یه‌کی مه‌ترسیدار و ژه‌هراوی پێکهاتوون ئه‌و مادانه له فتالاتی فلز و ئه‌و جۆره هایدرۆکاربۆنانه‌ی که ده‌بنه هۆی شێرپه‌نجه پێکهاتوون. ئه‌و جۆره ماده کیمیاییه‌ی که بۆ دروستکردنی ئه‌و ڕه‌نگه ڕه‌شه‌ی تاتۆ کردن به‌کار دێن ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست. به پێی وته‌ی زانایان ئه‌و ماده‌ی ڕه‌نگییانه له قورقوشم، کادمیۆم، کڕۆم، نیکل، تیتانیۆم و فلزاتی قورسی تر پێکهاتوون که ده‌بنه هۆی حه‌ساسیه‌تی زۆر بۆ مرۆڤ. زۆربه‌ی ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی بۆ تاتۆ کردن به‌کار دێن هه‌مان ئه‌و جۆره ڕه‌نگانه‌ن که بۆ کاری پیشه‌یی وه‌ک چاپخانه‌کان و ڕه‌نگکردنی ئۆتۆمۆبیل به‌کار دێن. ڕێـبوار محه‌ممه‌د/ ب. ف |
فشاری خوێن ده‌بێته هۆی گه‌وره‌بوونی دڵ [ 10 : 43 ] 2010 / / 04 - به‌وته‌ی سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی دڵ له زانکۆی"شه‌هید به‌هێشتی" ئێران، فشاری باڵا یان له‌ڕاده‌به‌ده‌ری خوێن له‌مرۆڤه‌کاندا ده‌بێته هۆی گه‌وره‌بوونی دڵ. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی"ئیرنا" که سه‌ر به‌کۆماری ئیسلامی ئێرانه، سه‌رۆکی ناوه‌ندی دڵ له زانکۆی "شه‌هید به‌هێشتی" گوتی : فشاری خوێنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له مرۆڤه‌کاندا ده‌بێته هۆی ئه‌ستوور بوونی ماسوولکه‌کانی دڵ و هه‌روه‌ها گه‌وره‌بوونی دڵ. "محه‌ممه‌د ڕه‌زا مۆعته‌مێدی" له‌و وتووێژه‌دا ئه‌وه‌شی گوت که گه‌ر ئه‌و جۆره له فشاری خوێن ده‌رمان نه‌کرێت، هێدی هێدی ده‌بێته هۆی له‌رزۆکی و گه‌وره‌یی دڵ که ئه‌وه‌ش ده‌توانێ یه‌کێ له‌هۆکاره‌کانی جه‌ڵته‌ی دڵ بێت. ئه‌م پزیشکه پسپۆڕه ڕوونی کرده‌وه ؛ ئه‌و جۆره نه‌خۆشییانه له به‌ناوبانگترین نه‌خۆشییه‌کانی دڵن، هه‌ربۆیه پێویسته له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆشنبیریی زیاتر بخرێته به‌رده‌ست و ڕۆشنگه‌ریی زیاتر بکرێت. "مۆعته‌مێدی " گوتیشی:"ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی فشاری توند بوون ده‌بێ له‌ژێر چاودێریی پزیشک دا بن. سه‌رۆکی به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌کانی دڵ له زانکۆی شه‌هید به‌هێشتی ئه‌وه‌شی لێ زیاد کرد: چاوه‌دێریی پزیشکی و سه‌ردانی ڕێک و پێک و به‌رنامه‌بۆ داڕێژراوی پزیشکی پسپۆڕ ده‌توانێ یارمه‌تی به کۆنترۆڵ و به‌رگریی له نه‌خۆشی قورس‌تر بکات. |
مه‌کته‌بی سیاسیی (پ.د.ک) ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له ڕۆژنامه‌نووسان پیرۆز کرد [ 19 : 38 ] 2010 / / 22 - به بۆنه ١١٢ه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی کوردستان پیرۆزباییه‌کی ئاراسته‌ی ڕۆژنامه نووسانی کوردستان کرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یه: به‌بۆنه‌ی یادی سه‌د و دوازده‌هه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بروسکه‌یه‌کی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان کرد ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی: به بۆنه‌ی یادی سه‌دو دوازده‌هه‌مینی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردییه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان ده‌که‌ین و هیوادارین ئه‌م یاده پڕ شکۆیه هانده‌رتان بێت بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له کوردستاندا و بره‌ودان به ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نووسی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م. ئێمه له پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک هه‌میشه خۆمان به هانده‌ر و داکۆکیکاری ڕۆژنامه‌نووسان ده‌زانین و شانازی به‌وه ده‌که‌ین که پارێزه‌ری ئه‌و ئازادییه‌ین که بۆته هۆی پێشکه‌وتنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردستان، لێره‌شه‌وه جارێکی دیکه وێڕای ده‌ربڕینی پاڵپشتی ته‌واومان بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان، هیوای ئه‌وه ده‌خوازین له ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه مێژووییه‌دا بن که له ئه‌ستۆتان دایه‌و[ .،]قه‌له‌مه‌کانتان بۆ پێشخستنی کۆمه‌ڵگه‌و[ .،]باشترکردنی ئه‌زموونی ئێستا بخه‌نه گه‌ڕ. مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، 22 ی نیسانی 2010 . |
ڕاهێنه‌ری بروسک ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند [ 2 : 05 ] 2011 / / 15 هه‌ولێر 15 تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ر ( )- دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بروسک ڕۆژی پێنجشه‌ممه له نێو یاریگه‌ی به‌رانبه‌ر یانه‌ی زێره‌ڤانی به بێ گۆڵ یه‌کسان بوو دوای یارییه‌که ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بروسک ڕاسته‌وخۆ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند. له لێدوانێکی تایبه‌تدا دلشاد مه‌عروف ڕاهێنه‌ری ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ی یانه‌ی بروسک گوتی: به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌کانی یانه‌که‌مان به‌فه‌رمی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆم پێشکه‌ش به ده‌ستی کارگێری یانه‌ی بروسک کرد. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا دلشاد مه‌عروف گوتی: تا ئێستا ده‌سته‌ی کارگێری یانه‌که بڕیاری کۆتایی نه‌داوه، به‌ڵام من بڕیارم داوه له داواکه‌م پاشگه‌ز نه‌بمه‌وه و ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌که‌م کۆتاییه و گه‌رانه‌وه‌ی نییه هه‌رچه‌نده من تا ئێستا به بێ گرێبه‌ست کارم بۆ یانه‌ی بروسک کردووه. سه‌باره‌ت هۆکاری ئه‌نجامه خراپه‌کان دلشاد مه‌عروف گوتی: له زۆربه‌ی یارییه‌کان ئاستێکی باش پێشکه‌ش ده‌که‌ین، به‌ڵام چانس یاوه‌رمان نییه و هه‌روه‌ها نه‌بوونی پاره بووه هۆکاری نه‌بوونی یاریزانی باش له یانه‌که‌مان هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خوله‌که چه‌ندین یاریزانی به توانا یانه‌که‌مانی جێهێشت ئێمه‌ش نه‌مانتوانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی تر مۆربکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی یاریزانه‌کانی تر بگرنه‌وه. له کۆتایی قسه‌کانیدا دلشاد مه‌عروف گوتی: ئێستا بڕیارم داوه پشوویه‌کی کورت بۆ خۆم وه‌ربگرم و دواتر بیر له‌و گرێبه‌ستانه بکه‌مه‌وه، که پێشکه‌م ده‌کرێت. یانه‌ی بروسک له وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایاب له پله‌ی 11 یه‌می خوله‌که دێت به کۆکردنه‌وه‌ی 5 خاڵ له شه‌ش یاری. ڕاپۆرت: ڕێبین ڕه‌مزی- / |
216 که‌س که گه‌وره‌ئه‌فسه‌ریشیان تێدایه، سووریایان به‌ره‌و تورکیا جێ هێشت [ 11 : 40 ] 2012 / / 09 چادرگه‌یه‌ک له تورکیا که سووریاییه‌کان تێیدا جێگیر کراون. هه‌ولێر 9 ی ته‌مموز / یۆلیۆ ( )- 216 هاووڵاتیی سووریایی که لیوایه‌ک، 2 عه‌مید، عه‌قیدێک، 2 موقه‌دده‌م، 4 نه‌قیب و 2 مولازمی سوپا، 3 یاریده‌ده‌ر و 9 برینداریان تێدایه، له سنووری سه‌ربه ناوچه‌ی ڕه‌یحانلییه‌وه چوونه نێو خاکی تورکیاوه. به‌پێی زانیارییه‌کانی ئاژانسیی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی تورکیا، هه‌ر به گه‌یشتنیان بۆ خاکی تورکیا، برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی ڕه‌یحانلی گوێزراونه‌ته‌وه و سه‌ربازه‌کان و خێزانه‌کانیشیان بۆ چادرگه‌ی ئه‌بایدین نێردراون و هاووڵاتیانییش بۆ چادرگه‌ی شانلی که له ئورفه‌یه گوێزراونه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه به هۆی به‌رده‌وامیی توندوتیژییه‌کان، ڕێژه‌ی هاووڵاتیانی سووریا که وڵاته‌که‌یان به‌ره‌و تورکیا جێ ده‌هێڵن له به‌رزبوونه‌وه‌یه. |
شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری نێوان عێراق و تورکیا ده‌خرێته‌کار [ 13 : 42 ] 2010 / / 17 _ له مانگی داهاتووه وه، هاتووچۆی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر له نێوان عێراق و تورکیادا ده‌که‌وێته‌کار. له‌مباره‌یه‌وه، ڕۆژنامه‌ی "جۆرناڵ ئۆف تورکیش ویکلی" ڕایگه‌یاند، له ڕۆژانی 14 و 15 ی کانونی دووه‌مدا به‌رپرسانی هێڵی ئاسنی تورکیا و عێراق کۆبوونه‌ته‌وه، بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هاتووچۆی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری نێوان گازی ئه‌نتاب و موسڵ. ڕۆژنامه‌که ئه‌وه‌شی نوسیوه، له ڕۆژی 16 ی مانگی شوباتدا ئه‌و شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره یه‌که‌م گه‌شتی خۆی له موسڵ بۆ گازی ئه‌نتاب ئه‌نجام ده‌دات، و ڕۆژی 18 ی هه‌مان مانگیش گه‌شتی پێچه‌وانه ڕێکده‌خرێت. جگه له‌وه‌ش هه‌موو پێنجشه‌ممه‌یه‌ک و سه‌عات 9 ی به‌یانی گه‌شتی نێوان ئه‌و دوو شاره سازده‌درێت و نرخه‌که‌شی له نێوان 25 - 35 یۆرۆدایه. |
عه‌ریقات: فه‌ڵه‌ستینییه‌کان به دوای سه‌ربه‌خۆیی یه‌کلایه‌نه‌ن [ 21 : 13 ] 2009 / / 15 - گه‌وره وتووێژکاری فه‌ڵه‌ستینی ڕایگه‌یاند به هۆی پێشنه‌که‌وتنی گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان فه‌له‌َستین و ئیسرائیل ، داوای به فه‌رمی ناساندنی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستین ده‌که‌ین. به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین فه‌ڵه‌ستین وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بناسێندرێت و ئه‌مه‌ش له کاردانه‌وه‌ی نائومێدیان له پێشنه‌که‌وتنی گفتوگۆکانی ئاشتییه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ناڕه‌زایی ئیسرائیلی به دواوه هاتووه‌و[ .،]وه‌زیرانی ئیسرائیل، فه‌ڵه‌ستینییه‌کانیان ئاگادار کردووه‌ته‌وه که سه‌ربه‌خۆیی یه‌کلایه‌نه ڕانه‌گه‌یه‌نن. سائیب عه‌ریقات له لێدوانێکی بۆ ڕادیۆی سوپای ئیسرائیلی گوتوویه‌تی: "دوای 18 ساڵ گفتوگۆی به‌رده‌وام، فه‌له‌َستینییه‌کان نا‌ئومێد بوونه‌و[ .،]بڕیاریان داوه ڕوو بکه‌نه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مه‌ش بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی هیواییه له بیرۆکه‌ی فه‌له‌َستینییه‌کان". عه‌ریقات گووتیشی: "ئه‌م داواکارییه به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان که له لایه‌ن ئیسرائیلییه‌کانه‌وه له شه‌ڕی 1967 داگیرکراوه‌و[ .،]قودسی ڕۆژهه‌ڵات و که‌رتی ڕۆژئاوا و که‌رتی غه‌زه ده‌گرێته‌وه". هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆک وه‌زیرانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی پلانێکی دووساڵه‌ی داڕشتووه تا به هۆیه‌وه بنه‌ماکانی سه‌ربه‌خۆیی وڵات دابڕێژێت. عه‌ریقات کاتێکی بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و داواکارییه بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ست نیشان نه‌کردووه. یه‌کێک له ڕاوێژکارانی مه‌حمود عه‌باس له لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی ئیسرائیلی (معاریۆ) گوتوویه‌تی: "هیچ په‌له‌یه‌کمان بۆ ئه‌و کاره نییه". (نه‌میر حه‌مد) گووتیشی: "ئێمه بۆ ئه‌و کاره ده‌بێت به ته‌واوی ئاماده بین و گفتوگۆی سیاسی و دیپلۆماتی ئه‌نجام بده‌ین، ده‌ماننه‌وێت دوای ئه‌وه‌ی دڵنیایی پێویستیمان پێدرا، ئینجا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکۆڵێته‌وه ". |
که‌رکوک... کۆمه‌کی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌ر خێزانی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شۆڕیجه دابه‌شکرا [ 13 : 15 ] 2009 / / 18 - ژارۆ شوانی/ که‌رکوک- ئه‌مڕۆ شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشته شاری که‌رکوک و بڕێک پاره‌ی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شۆڕیجه‌دا دابه‌شکرد. به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق که پێکهاتبوو له خالد شوانی و دکتۆر سه‌عدی به‌رزنجی، گه‌یشتنه شاری که‌رکوک و له ته‌لاری پارێزگادا و له ته‌واوی سه‌عات 10 دا، 70 ملیۆن دیناری عێراقیان به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شۆڕیجه‌دا دابه‌شکرد. له‌مباره‌یه‌وه خالد شوانی به ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وانی ڕاگه‌یاند که په‌یامنێری ئاژانسی په‌یامنێریش یه‌کێکیانبوو، خانه‌واده‌ی هه‌ر شه‌هیدێک بڕی 2 ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ردا دابه‌شده‌کرێت. جێی ئاماژه‌یه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا شاره‌کانی عێراقیان جێهێشت، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆرستی بازاڕی شۆڕیجه‌ی هه‌ژاند و چه‌ند که‌سێکی کرده قوربانی. |
کاره‌بای خانه‌قین به‌تۆڕی کاره‌بای هه‌رێمه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه [ 20 : 13 ] 2010 / / 21 – وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێلکاری بۆ به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی کاره‌بای شاری خانه‌قین به تۆڕی کاره‌بای هه‌رێمه‌وه ده‌کات. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی وه‌زه‌ی کاره‌با له‌وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (دیار تاهیر بابان) له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یمانێر گوتی: تا ئێستا تۆڕی کاره‌بای شاری (خانه‌قین) به‌تۆڕی کاره‌بای هه‌رێمی کوردستانه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی پرۆتۆکۆڵێکی واژوکراو له‌نێوان حکومه‌تی عێراق و ئێران هێڵی کاره‌بای شاری خانه‌قین له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دابین ده‌کرێت. دیار ته‌ها گوتی: ئێستا دوای بڕینی ئه‌و بڕه کاره‌بایه دابینکراوه پێویسته حکومه‌تی عێراق وه‌ک به‌شێک له‌تۆڕی کاره‌بای عێراق ده‌بوایه کاره‌بای به خانه‌قین بدابوایه وه‌کو هه‌موو شاره‌کانی دیکه‌ی عێراق به گوێره‌ی ئه‌و به‌شه کاره‌باییه‌ی که ئه‌وان هه‌یانه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که شاری خانه‌قین به‌نزیکی ( 40 ) میگاوات کاره‌بای ده‌وێت، هیچ ڕه‌بتێکی به‌کاره‌بای هه‌رێمه‌وه نییه، بۆیه ئێمه به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری کاره‌بای ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بۆ ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی پێویستی کاره‌با ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به چ شێوه‌و[ .،]ڕێگه‌یه‌ک هاوکارییان بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه کاره‌باییه‌ی که له تۆڕی کاره‌بای هه‌رێم هه‌یه‌و[ .،]ئێستا هێێڵکارییه‌کان ئاماده‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌زاره‌تی کاره‌با لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بکرێت. |
په‌رله‌مانتارێک: له هه‌فته‌ی داهاتوودا ڕه‌شنوسی کۆتایی یاسای نه‌وت ڕاده‌ستی په‌رله‌مان ده‌کرێت [ 10 : 21 ] 2008 / / 21 - سیروان زه‌هاوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ربه لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ڕایگه‌یاند، که له هه‌فته‌ی داهاتوودا ڕه‌شنوسی کۆتایی یاسای نه‌وت و غاز ڕاده‌ستی په‌رله‌مان ده‌کرێت. به پێی هه‌واڵی سایتی ڕادیۆ (سه‌وا) سیروان زه‌هاوی ڕوونیکرده‌وه، که له هه‌فته‌ی داهاتوودا ڕه‌شنوسی کۆتایی یاسای نه‌وت و غاز ڕاده‌ستی په‌رله‌مان ده‌کرێت و گفتوگۆکردنی کوتله‌کانی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به ڕه‌شنووسه‌که مانگێک ده‌خایه‌نێت. سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، سیروان زه‌هاوی گوتی: حکومه‌تی فیدراڵ و حکومه‌تی هه‌رێم له سه‌ر ده‌ستوور و بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کان ڕێککه‌وتون و چاره‌سه‌رکردنی بابه‌ته لاوه‌کیه‌کانیش ئه‌رکی ئه‌و لێژنه ته‌کنیکیه‌یه که ئه‌ندامه‌کانی سه‌ربه هه‌ردوو حکومه‌تن. |
ڕۆبین ویلیامز به‌شداری له شانۆگه‌رییه‌ک له‌باره‌ی عێراق ده‌کات [ 12 : 20 ] 2010 / / 26 - "رۆبین ویلیامز" ئه‌کته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی له سه‌ره‌تاکانی ساڵی داهاتوو بۆ یه‌که‌م جار به‌شداری له شانۆگه‌رییه‌ک له برادوی ده‌کات. به گوێره‌ی هه‌واڵی "نیۆیۆرک تایمز"، "رۆبین ویلیامز" برِیار وایه به‌شداری له شانۆگه‌ری " " بکات، تیدا ڕۆڵی ئاژه‌لێک له ناو قه‌فه‌س ده‌گێرێت. ئه‌و شانۆگه‌رییه ئاماژه به عێراق له سه‌رده‌می دوای ڕووخانی حکومه‌تی به‌عس ده‌دات. "ویلیامز" له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ "نیۆیۆرک تایمز" له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاند: "روانگه‌ی ڕه‌شبینانه‌و[ .،]کۆمیدیای ئه‌و شانۆگه‌رییه به‌رامبه‌ر به وڵاتێک له ڕوانینی ئاژه‌لێک، کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی له سه‌ر من هه‌بووه". ئه‌و شانۆنامه‌یه له ڕێگای "راجیو جۆزێف" سیناریستی ئه‌مه‌ریکی ئاماده کراوه. ئه‌و شانۆگه‌رییه یه‌که‌م جار، ساڵی ڕابردوو له لۆس ئه‌نجلێس به‌رِێوه‌چوو و یه‌کێک له کاندیده‌کانی سه‌ره‌کی خه‌ڵاتی پۆلیتزێر بوو. ئه‌و شانۆگه‌رییه برِیار وایه، ڕۆژی ( 31 )ی مارس له برادوی پێشکه‌ش بکرێت. تاکو ئێستا ئه‌کته‌رانی دیکه‌ی به‌شداربوو له‌و شانۆگه‌رییه ده‌ستنیشان نه‌کراون. "ویلیامز" به‌رله‌وه له برادوی چه‌ندین پرۆگرامی کۆمیدیای پێشکه‌ش کردبوو، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی برادویش به‌شداری له شانۆگه‌ری "له چاوه‌روانیی گۆدۆ" کردبوو، به‌ڵام ئه‌و شانۆگه‌رییه به یه‌که‌م به‌رهه‌می شانۆیی ئه‌و ئه‌کته‌ره له برادوی دێته هه‌ژمار. |
سه‌عدییه؛ له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا چوار پۆلیس کورژان به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین برینداربوو [ 16 : 18 ] 2010 / / 02 - سیروان حه‌سه‌ن/گه‌رمیان- نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گوندێکی نزیک سه‌عدییه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی پۆلیسی فیدراڵی خانه‌قین و جه‌له‌ولا، چوار پۆلیس کوژران و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدراڵی خانه‌قین و دوو پۆلیس که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ره برینداربوون و سه‌رجه‌م قوربانیه‌کان به کوردن. له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدییه "ئه‌حمه‌د زه‌رگوشی" به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گوندی "روبیعه"ی نزیک سه‌عدییه له کاتێکدا هێزه‌کانی پۆلیسی فیدراڵی خانه‌قین و جه‌له‌ولا به مه‌به‌ستی ده‌ستگیر کردنی دوو تیرۆریستی داواکراو هاتبوونه ناوچه‌که له نزیک گوندی ناوبراو، دوو بۆمبی چێندراو به دوو ئۆتۆمبیلی ئه‌و هێزانه‌دا ته‌قییه‌وه‌و[ .،]له ئاکامدا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدراڵی خانه‌قین نه‌قیب "فه‌رهاد ڕه‌فعه‌ت" برینداربوو و چوار پۆلیسش کوژران و دوو پۆلیسی دیکه‌ش که یه‌کێکیان ئه‌فسه‌ری یه‌که‌مه به ناوی "ئه‌حمه‌د ئیبراهیم" برینداربوون. به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدییه گوتی: دوا به دوای ته‌قینه‌وه‌که له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه چوار گومان‌لێکراو به تۆمه‌تی ده‌ستهه‌بوون له ڕووداوه‌که ده‌ستگیر کراون و لێکۆڵینه‌وه له گه‌ڵیان به‌رده‌وامه. ته‌واوی قوربانییه‌کان کوردی دانیشتووی ناوچه‌کانی خانه‌قین و جه‌له‌ولان. |
کورِی بابل له هه‌ولێر بوو [ 16 : 33 ] 2011 / / 28 هه‌ولێر 28 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر ( )- فیلمی سینه‌مایی "کورِی بابل" له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری عێراقی محه‌مه‌د ئه‌لده‌راجی، له هه‌ولێر نمایشکرا. ئه‌م فیلمه سینه‌ماییه ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه، له میانه‌ی دوایین ڕۆژی چالاکییه‌کانی فیستیڤاڵی فیلمی به‌ریتانی له کوردستان نمایشکرا، که له ڕۆژانی 26 - 28 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر 2011 ، له ته‌لاری سه‌عه‌د عه‌بدوڵڵا له هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو. له کاتی نمایش‌کردنی ئه‌م فیلمه، ئه‌لده‌راجی وته‌یه‌کی کورتی به زمانی ئینگلیزی پێشکه‌ش کرد، تێیدا باسی له فیلمه‌که‌ی کرد که تا ئێستا له 31 وڵاتی دنیا نمایشکراوه، هه‌روه‌ها هه‌رسێ ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کی فیلمه‌که‌ی ناساند که کوردن. هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌ڵاته خرایه ڕوو، که یه‌کێک له ئه‌کته‌ره به‌شداربووه‌کانی ئه‌م فیلمه له فیستیڤاڵێکی سینه‌مایی له ئیسپانیا به‌ده‌ستی هێنابوو. دوای نمایش‌کردنی ئه‌م فیلمه، گفتوگۆیه‌کی کراوه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی ناو هۆڵه‌که له‌گه‌ڵ ستافی فیلمه‌که به‌رِێوه‌چوو. له کاتی نمایش‌کردنی فیلمه‌که له یه‌کێک له هۆڵه‌کانی ته‌لاری سه‌عه‌د عه‌بدوڵڵا، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له بینه‌ری کورد و بیانی به‌رچاو ده‌که‌وتن. فیلمی "کورِی بابل" باس له منداڵێکی کورِ و داپیره‌که‌ی ده‌کات، بۆ گه‌رِان به‌دوای باوکی ئه‌و کورِه، به‌ره‌و باشووری عێراق به‌رِێ ده‌که‌ون که له کاتی پرِۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق له ساڵی 2033 ده‌ستگیرکراوه. په‌سار فایه‌ق/ پ. ف |
دوازده یاریزان به‌شداری له یارییه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی نایابی کوردستان ناکه‌ن [ 20 : 58 ] 2010 / / 07 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - به‌هۆی وه‌رگرتنی کارتی زه‌رد و سوور 12 یاریزان ناتوانن له‌گه‌ڵ یانه‌کانیان به‌شداری له یارییه‌کانی هه‌فته‌ی دوازده‌ی خولی نایابی کوردستان له تۆپی پێ بکه‌ن. ئه‌و یاریزانانه‌ی که به‌هۆی وه‌رگرتنی دوو کارتی زه‌رد یاری ناکه‌ن ئه‌مانه‌ن: سامی که‌مال - فه‌رمان حه‌یده‌ر( بروسک)، هه‌ژار شاکر- ئه‌حمه‌د شکور (هه‌ولێر)، ئیدریس سابیر (نه‌ورۆز)، جێگیر به‌هجت ( پێرس)، ئه‌حمه‌د عه‌لی (سه‌وره )، کاروان سه‌عید (دهۆک )، هه‌ژار جه‌وهه‌ر (خاک )، مه‌ریوان نه‌سره‌دین (هندرین ). هه‌روه‌ها هه‌ردوو یاریزان دلۆڤان ساڵح (دهۆک)، ئه‌حمه‌د فاروق (پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ) به‌هۆی وه‌رگرتنی کارتی سوور یاری ناکه‌ن. |
لێکۆڵینه‌وه له زیاده‌ڕۆییه‌کانی ڕێگای نێوان که‌لار-گرده گۆزینه ده‌ستی پێ‌کرد [ 14 : 47 ] 2011 / / 11 - سیروان حه‌سه‌ن/ گه‌رمیان- دوای سکاڵای داواکاری گشتی, ئه‌مڕۆ دادگای که‌لار ده‌ستیکرد به لێکۆڵینه‌وه له‌و چێشتخانه‌و[ .،]به‌نزینخانه‌و[ .،]کابینه‌و دوکانانه‌ی که به شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر ڕێگای که‌لار- گرده گۆزینه دروستکراون. له‌مباره‌یه‌وه داواکاری گشتی دادوه‌ر "نزار حه‌سه‌ن" له لێدوانێکدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند, ئه‌و پارچه زه‌وییانه‌ی ده‌که‌وێته نزیک ڕێگای که‌لار-گرده گۆزینه له بنه‌ڕه‌تدا زه‌وی کشتوکاڵین به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر له چێشتخانه‌و[ .،]به‌نزینخانه‌و[ .،]کابینه‌و دوکانی به شێوه‌یه‌کی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر دروستکراوه‌و[ .،]ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له دادگای که‌لار سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار کراوه. ناوبرا وتیشی: ئه‌مڕۆ دادگای که‌لار ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه کرد و ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌و[ .،]بڕیاری دادگاش ده‌خرێته به‌رده‌م قایمقامی شاره‌که. داواکاری گشتی دادوه‌ر "نزار حه‌سه‌ن" ڕاشیگه‌یاند, به پێی نووسراوی کشتوکاڵی گه‌رمیان ئه‌و زه‌وییانه هه‌ندێکیان تاپۆیان نییه‌و هه‌ندێکیشیان که تاپۆیان هه‌یه ته‌نیا بۆ کشتوکاڵه (سرف زراعی) واته له ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و زه‌وییانه ده‌بێ ته‌نیا بۆ کشتوکاڵ و باخ و ڕه‌ز و به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ماسی به‌کار بهێنرێت جگه له‌مانه بۆ هه‌ر شتێک به‌کارهات له ڕووی یاساییه‌وه به زیاده‌ڕۆ داده‌نرێت. لای خۆشیه‌وه قایمقامی شارۆچکه‌ی که‌لار "گه‌لال شێخ نوری" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند, ئێمه ملکه‌چی هه‌ر بڕیارێکین له‌لایه‌ن دادگاوه بدرێت له باره‌ی ئه‌و چێشتخانه‌و[ .،]به‌نزینخانه‌و[ .،]کابینه‌و دوکانانه‌ی که به شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر ڕێگای که‌لار- گرده گۆزینه دروستکراون. |
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه کوردستان ڕوبه‌روی شه‌پۆڵێکی خۆڵ بارین بۆته‌وه [ 16 : 53 ] 2008 / / 03 - ڕێبین حه‌سه‌ن/هه‌ولێر- ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه کوردستان ڕوبه‌روی شه‌پۆڵێکی خۆڵ بارین بۆته‌وه، له‌م باره‌یه‌وه (ره‌شید ڕه‌سوڵ) به‌رێوه‌به‌ری که‌ش ناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌ولێر به‌تایبه‌ت به ( ئاژانسی په‌یامنێر)ی ڕاگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سالاَنه له‌م کاته‌دا هه‌موو ناوچه‌کانی عێراق تووشی خۆڵ بارین ده‌بێته‌وه، له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوین له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند ساڵێکه تووشی ئه‌م دیارده‌یه بووینه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی کاریگه‌ری ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیانه‌یه که له‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه‌و[ .،]ناوچه بیابانیه‌کانی باشووری عێراق و بیابانی گه‌وره‌ی باکووری ئه‌فریقیا بۆمان دێت، که ئه‌مانه هه‌مووی چه‌ند هۆکارێکن ده‌بنه هۆی دروست بوونی که‌ش و هه‌وایه‌کی خۆلاَوی که عێراق به‌شێوه‌یه‌کی گشتی دوچاری ده‌بێته‌وه‌و[ .،]ناوچه‌کانی باشوور‌و ناوه‌ڕاست زیاتر کاریگه‌ریگیان به‌سه‌ره‌وه دیار ده‌بێت جار جاریش هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه. ناوبراو گوتی: ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت ئه‌م ساڵ زیاتر دووباره بۆته‌وه ئه‌م دیارده‌یه‌ش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دیارده‌ی وشکه‌ساڵی که ئه‌م ساڵ هه‌رێمی کوردستان تووشی بووه، ئه‌م دیارده‌یه‌ش ده‌بێته هۆی چینێکی ته‌نک له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی که‌پێشتر به‌هۆی چینی سه‌وزایی ده‌چه‌سپا به‌هۆی باران بارینه‌وه، ئه‌م چینه سه‌وزایه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌مێنێت ته‌به‌قه‌یه‌کی ته‌نک دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵکردنی هه‌ر بایه‌ک به‌ئاسماندا ده‌که‌وێت و که‌شێکی خۆلاَوی دروست ده‌کات. |
هه‌ڵاتنی به‌کۆمه‌ڵ له زیندانێکی مه‌کسیکدا [ 8 : 24 ] 2011 / / 16 هه‌ولێر 16 ته‌موز/ یۆلیۆ ( )- به‌رپرسانی مه‌کسیکی ڕایانگه‌یاندووه، 59 زیندانی له زیندانێک له باکووری وڵات هه‌ڵاتوون. ئه‌و ڕووداوه دوای ناکۆکی له زیندانی شاری لاردو ڕوویداوه‌و[ .،] لانی که‌م له‌و ناکۆکیه‌که‌دا 7 زیندانی کوژراون. هه‌روه‌ها 5 پاسه‌وانی زیندانه‌که دیار نه‌ماون که گومان ده‌کرێت یارمه‌تی زیندانیه‌کان دابێت بۆ هه‌ڵاتن، (رادیۆ فه‌ردا). به‌رپرسان ده‌ڵێن، زۆربه‌ی زیندانیه‌کان بازرگانی ماده‌ی بێهۆشکه‌رن که له مه‌کسیکدا بڵاوه‌و[ .،]له ساڵی ڕابردووش 400 زیندانی له زیندانه‌کانی باکووری وڵات هه‌ڵاتبوون. ش.ب |
چه‌مچه‌ماڵ...له پێکدادانێکدا دوو کارمه‌ندی ئاسایش و دوو داواکراو کوژران [ 12 : 25 ] 2010 / / 05 - هاوڕێ باوه‌یس/ سلێمانی- شه‌وی ڕابردوو دوو کارمه‌ندی ئاسایش و دوو تاوانباری داواکرای یاسا له ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ کوژران. له‌و کاته‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ بۆ ده‌ستگیرکردنی دوو تاوانباری داواکراو چوونه سه‌ر ماڵێک، به‌ڵام داواکراوه‌کان هاتنه‌ده‌ست له هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان لێکردن و دوو که‌سیان لێ کوشتن. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار نه‌یویست ناوی بوترێت به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ئه‌و دوو تاوانباره به فه‌رمانی دادگا داواکراوبوون، به‌ڵام له هێزه‌کانی ئاسایش هاتونه‌ته ده‌ست دوو کارمه‌ندیان کوشتووه، دواتریش به‌هۆی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دانیان هه‌ردوو کیان له ماڵه‌که‌دا کوژراون. ئێستاش لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ڕووداوه‌که‌وه ده‌ستی پێکردوه. |
07 . 03 . 2011 فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی لیبیا بۆردومانی ناوچه‌ی دانیشـتوان ده‌که‌ن له لایه‌ن هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبوون له دژه هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوان و هه‌روه‌ها بۆردومانی نوێی ناوه‌وه‌و[ .،]ده‌وروبه‌ری به‌نده‌ری نه‌وتی ڕه‌ئس لانوفیان کردووه. هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوانانیان بۆردومان کردبێت. ڕۆژنامه‌وانانی بیانی گوتیان فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی خانوویه‌کی دوو نهۆمی له ڕه‌ئس لانوف بۆردومان کردووه‌و[ .،]زیانی به نهۆمی خواره‌وه‌ی گه‌یاندووه. هه‌تاکو ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به زیانه گیانیـیه‌کان نه‌دراوه. ئه‌م هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه دوابه‌دوای هێرشی هه‌مان شێوه دێن که ڕۆژی پـێشـووتر کرابوون. هاوکات هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رهه‌ڵداوانی که هه‌وڵی ڕوخاندنی حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز قه‌زافی ده‌ده‌ن، گوتیان نوێنه‌رێـکی ڕێبه‌ری لیبی پـێشـنیاری وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی سه‌رهه‌ڵداوان کردووه، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان کردۆته‌وه. گوته‌بێژێـکی سه‌رهه‌ڵداوان ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی پـێشـنیارێـکی له‌و جۆره کراوه، وه‌لێ سه‌رهه‌ڵداوان ئاماده نیـین دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قه‌زافیدا بکه‌ن. به‌پـێی ڕاپـۆرتی میدیاکان حکومه‌تی لیبی ڕه‌تی کردۆته‌وه که‌وا په‌یوه‌ندی کردبێت به سه‌رهه‌ڵداوه‌کان. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوکمڕانی سه‌رهه‌ڵداوان له بنغازی داوایه‌کی دیالۆگ له لایه‌ن سه‌ره‌ک وه‌زیری پـێشـووی لیبیا جاده‌ڵا ئه‌لته‌ڵحیـیان ڕه‌تکردۆته‌وه. ده‌ڵێن هیچ وتووێژێـکی ئاشـتی نیـیه تاوه‌کو به‌ڕێز قه‌زافی ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت. |
قه‌رز ده‌درێته خاوه‌ن پڕۆژه کشتوکاڵیه‌کان [ 10 : 48 ] 2009 / / 29 - بۆ هاندان و فراژووکردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، له ڕێگه‌ی بانکی کشتوکاڵیه‌وه قه‌رز ده‌درێته خاوه‌ن پڕۆژه کشتوکاڵیه‌کان. له‌کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی وه‌زیری کشتوکاڵ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌کانی ئه‌و وه‌زاره‌ته، بڕیاردرا که پێشینه‌ی بانکی کشتوکاڵی بدرێته خاوه‌ن پڕۆژه کشتوکاڵیه‌کان. هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێکهێنانی هه‌ره‌وه‌زی له هه‌موو بواره کشتوکاڵیه‌کاندا کرایه‌وه، تاوه‌کو هه‌موو جووتیاران پێکه‌وه گرفت و کێشه‌کانیان چارسه‌ر بکه‌ن. جێی ئاماژه‌یه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ساڵی 2009 ی به ساڵی کشتوکاڵ داناوه، له‌لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ پلانێکی ستراتیژی پێنج ساڵه‌ی ئاماده کردوه بۆ گه‌شه‌پێدان به بواری کشتوکاڵ و به‌روبوومی ناوخۆی. |
مایکڵ کاکۆیانیس خوڵقێنه‌ری زۆربای یۆنانی گیان ده‌سپێرێت [ 18 : 35 ] 2011 / / 26 هه‌ولێر 26 ته‌مموز / یۆلیۆ ( ) - ده‌رهێنه‌ری ناوداری یۆنانی و خوڵقێنه‌ری فیلمی زۆربای یۆنانی ڕۆژی ڕابردوو له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، ڕۆژی ڕابردوو مایکڵ کاکۆیانیس به هۆی ناته‌ندروستیی دڵ له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌سینا له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ناسراوترین به‌رهه‌می ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ناوداره فیلمی زۆربای یۆنیانییه که 1964 به‌رهه‌مهاتووه و کاندیدی سێ خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین ده‌رهێنان و باشترین فیلم و باشترین سیناریۆی به ئیلهام وه‌رگیراو بووه. ئه‌م فیلمه له سه‌ر بنه‌مای ڕۆمانێکی نیکۆس کازنتزاکیس هه‌ر به‌و ناوه وه‌رگیراوه و ئانتۆنی کویین ڕۆڵی زۆربای تێدا گێڕاوه. به‌شی هه‌ره زۆری سه‌رکه‌وتنه‌کانی کاکۆیانیس به هۆی به‌شداری کردنی بووه له به‌شی کێبه‌رکێیه‌کانی فستیڤالی کاندا که شه‌ش جار بۆته کاندیدی وه‌رگرتنی دارخورمای زێڕین و ساڵی 1962 خه‌ڵاتی به‌شی ته‌کنیکیی ئه‌م فستیڤاله‌ی بردۆته‌وه. کاکۆیانیس یه‌که‌م فیلمی درێژی خۆی له ساڵی 1954 دا به‌رهه‌مهێناوه به ناوی گێژوڵووکه له ئه‌سینا. له ناسراوترین و گرنگترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره یۆنانییه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به کچی ڕه‌شپۆش ( 1956 )، وڵاتێکی شیرین ( 1988 )، ژنانی ترۆجان ( 1971 )، باغی گێلاس ( 1999 ). له گرنگترین خه‌ڵات وشانازییه‌کانی مایکڵ کاکۆیانیس ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به؛ مه‌دالیای هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی فه‌ڕه‌نسا، مه‌دالیای قه‌قنه‌سی زێڕینی یۆنان و دوکتۆرای شانازییانه‌ی زانکۆی کۆلۆمبیای ئه‌مه‌ریکا. مه‌سعود.م |
مه‌رجه‌کانی وه‌رگیران له په‌یمانگای دادوه‌ری [ 17 : 19 ] 2012 / / 01 هه‌ولێر١ شوبات/فه‌برایه‌ر ( )- نه‌ریمان تالب ووته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دادی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگای دادوه‌ری له هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌شکردنی داواکاری بۆ وه‌گیران له خولی یه‌که‌م ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ خوێندن له په‌یمانگای دادوه‌ری به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنیان وه‌ک دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواکاری گشتی له نێوان ماوه‌ی دیاریکراودا له ١/٢/٢٠١٢ تا ١/٣/٢٠١٢ بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌یانگرێته‌وه. له باره‌ی مه‌رجه‌کان ووته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی داد ڕایگه‌یاند ده‌بێت ئه‌و پێشکه‌شکاره ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێت. ١.ده‌بێت خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت و خاوه‌ن شایانی ته‌واوه‌تی بێت. ٢.ده‌بێ له زانکۆیه‌کی عێراقی یان زانکۆیه‌کی بڕواپێکراوه‌وه بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسی به ده‌ست هێنا بێت به مه‌رجێک خوێندن تێیدا ڕێک و پێک بێت. ٣.ده‌بێت هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی به خوێندن و نووسین به باشی بزانێت. ٤.ده‌بێت بۆ ماوه‌ی ٨ساڵ به کردار له ده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی داد,ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری,یان دادگاکانی په‌یوه‌ست به‌وان کاری کردبێت یاخود ٨ساڵ پارێزه‌رایه‌تی کردبێت به‌مه‌رجێک له هه‌رساڵێکدا ٥ داوای بینیبێت. ٥.ته‌مه‌نی له ٤٠ساڵ زیاتر نه‌بێت. ٦.پێویسته ڕه‌وشت و ناوبانگی باش بێت و به جینایه‌تی ده‌ست ئه‌نقه‌ستی ناسیاسی یان به جونحه‌ی ئابڕوبه‌ر حوکم نه‌درابێ. ٧.ده‌بێت له هه‌موو ئه‌م نه‌خۆشی و که‌مئه‌ندامیانه سه‌لامه‌ت بێت که ڕێگا له ئیشه‌که‌ی ده‌گرن. ٨.نابێت ئه‌ندامی هیچ حزب و لایه‌نێکی سیاسی بێت ئه‌گه‌ر پێشکه‌شکار حزبی بوو ده‌بێت په‌یوه‌ندی خۆی به حزب بپچرێنێت کاتێک داواکاری پێشکه‌ش به په‌یمانگای دادوه‌ری ده‌کات. هێمن سابیر / ی.ا |
به‌رهه‌مه‌کانی مارکیز و یوسا به شێوه‌ی ئێنته‌رنێتی بڵاو ده‌کرێنه‌وه [ 14 : 36 ] 2010 / / 23 – زیاتر له ( 3000 ) به‌رهه‌م له "ماریۆ بارگاس یوسا"، "گابریه‌ل گارسیا مارکیز"، "فرانک مه‌ک کۆرت" و نووسه‌رانی دیکه‌ی ئیسپانی زمان به شێوه‌ی ئێنته‌رنێتی بڵاو ده‌کرێنه‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "هرالد تریبون"، ماڵپه‌رِی "لێکتۆر" له گه‌وره‌ترین ماڵپه‌رِه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کان ڕایگه‌یاندووه، نزیکه‌ی ( 3 ) هه‌زار کتێب به شێوه‌ی ئێنته‌رنێتی بلاو ده‌کاته‌وه، تیایدا سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی "گابریه‌ل گارسیا مارکیز" و "ماریۆ بارگاس یوسا" له خۆ ده‌گرێت. له نووسه‌رانی دیکه که برِیار وایه سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانیان له ڕێگای ئه‌و ماڵپه‌رِه بڵاو بکرێته‌وه، ده‌توانین ئاماژه به "فرانک مه‌ک کۆرت" نووسه‌ری ئیرله‌ندی، "خۆلیو کۆرتازار" نووسه‌ری ئه‌رژه‌نتینی، "فیلیپ کێر" نووسه‌ری به‌ریتانی و "خوان مارسه" نووسه‌ری ئیسپانی بده‌ین. تاکو ئێستا پێشوازییه‌کی به‌رچاو له‌و ماڵپه‌رِه کراوه‌و[ .،]زیاتر له ( 20 ) هه‌زار به‌کاربه‌ر سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌رِه‌یان کردووه. |
ئه‌بولهه‌ولی تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه [ 21 : 00 ] 2011 / / 24 - وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی ئه‌ڵمانیا بڕیاریداوه په‌یکه‌ره شوێنه‌وارییه‌که‌ی تورکیا که به "ئه‌بولهولی هاتوسا" ناسراوه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌م وڵاته. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی "بی بی سی"، به پێی ئه‌و پێکهاتنه‌ی که ڕۆژی هه‌ینی ( 13 ئایار/مه‌ی 2011 ) له نێوان به‌رپرسانی شوێنه‌واری ئه‌ڵمانیا و تورکیا ئه‌نجامدرا، په‌یکه‌ری ئه‌بولهول به‌م زووانه ڕه‌وانه‌ی تورکیا ده‌کرێته‌وه. ئه‌م په‌یکه‌ره‌یه 1915 بۆ چاکردنه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا کراوه‌و[ .،]تا ئێستاش له مۆزه‌خانه‌ی پێرگامۆن ماوه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی ئه‌ڵمانیا ئه‌و پێکهاتنه‌ی به هه‌نگاوێک وه‌سف کرد بۆ به‌هێزترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی و تورکیا. به‌م دواییانه وه‌زیری ڕۆشنبیریی تورکیا هۆشداریی دابوو به ئه‌ڵمانیا که ئه‌گه‌ر هه‌تا مانگی (حوزه‌یران/ژوئن) ئه‌و په‌یکه‌ره‌یه ڕه‌وانه‌ی تورکیا نه‌کرێته‌وه، ئه‌وانیش ڕێگه له چالاکییه شوێنه‌وارییه‌کانی ئه‌م وڵاته ده‌گرن له تورکیا. حکومه‌تی تورکیا له 1934 ـه‌وه به فه‌رمی داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یکه‌ره‌ی هاتوشا ده‌کاته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌ڵمانی گرنگیان نه‌ده‌دا به داواکارییه‌که‌ی ئه‌م وڵاته، چونکه ئه‌وان به‌رده‌وام نیگه‌رانیی ئه‌وه‌یان هه‌بوو که گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌بولهولی تورکیا ده‌رگای داواکاریی وڵاتانی دیکه‌ش سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌لوپه‌له ئاسه‌وارییه‌کانیان بکاته‌وه. بۆ نمونه په‌یکه‌ری شاژن"نه‌فه‌ر تی تی" که له مۆزه‌ی شوێنه‌وار ناسیی به‌رلینه‌و[ .،]حکومه‌تی میسر داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌کاته‌وه. په‌یکه‌ره‌ی ئه‌بولهۆلی خاتووشا که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ سه‌رده‌می "هیتی"یه‌کان له ئه‌نجامی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ناوچه شوێنه‌وارییه‌کانی "ئاناتۆلی"، به ده‌ستی شوێنه‌وارناسانی ئه‌ڵمانی دۆزرایه‌وه. شاری کاولبووی "هاتووسا" یان "خاتووشا" پایته‌ختی مێژوویی "هیتی"یه‌کانه که دوو هه‌زارساڵ پێش زایین دانیشتووی ئاسیای بچوک( تورکیای ئێستا) بوون. ئه‌م ناوچه‌یه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا ده‌که‌وێته "بۆغاز قه‌لعه" که له پارێزگای "چوروم"دا هه‌ڵکه‌وتووه. |
کچێک سکاڵای له دژی باوکی تۆمارکرد [ 20 : 06 ] 2007 / / 20 – باهۆز / هه‌ولێر - له شارۆچکه‌ی (خه‌بات)ی هه‌ولێر کچێکی 35 ساڵه به ناوی " پ-ب" له بنکه‌ی پۆلیس سکاڵای له دژی باوکی خۆی تۆمار کرد، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی فشاری لێکردووه له بازاڕ و سوپه‌ر مارکێت کار بکات. دادخواز له‌لێکۆڵینه‌وه دا بۆ پۆلیس ئاشکرای کردووه که ماوه‌یه‌که باوکی ده‌یه‌وێت به زۆر له یه‌کێ له سوپه‌ر مارکێت یاخود شوێنێکی بازرگانی کاری پێ‌بکات، له‌کاتێکدا چه‌ند ساڵێکه دووچاری نه‌خۆشیه‌کی سه‌خت هاتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داواکه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه باوکی هه‌رِه‌شه‌ی کوشتنی لێکردووه. ناوبراو له درێژه دا ئاماژه‌ی به‌و داوه که پتر له 10 سالاَن له‌مالاَن کاری به‌خێو کردنی مندالاَنی کردووه باوکیشی بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێکی هه‌بێت بێ کار دانیشتووه،دوای وه‌گرتنی گوته‌ی دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه به‌برِیاری دا به ئاماده‌کردنی تۆمه‌تباره‌که له به‌رده‌م دادگادا. |
چوار هه‌زار بابا نوئێل دیاری سه‌ری سالًَیان دابه‌شکرد [ 12 : 42 ] 2008 / / 22 - له ژماره‌یه‌کی پێوانه‌یدا، نزیکه‌ی چوار هه‌زار "بابا نوئێل" له بوخارستی پایته‌ختی "رۆمانیا"دا، دیاری سه‌ری ساڵی تازه‌یان دابه‌شکرد. له ڕێپێوانێکدا که شاره‌وانی "بوخارست" ڕێکیخستبوو، 3939 که‌س جل وبه‌رگی "بابانوئێل"یان له‌به‌رکردبوو، زۆرترین ژماره‌ی دیاری‌یان دابه‌شکرد. نوێنه‌ری په‌رتوکی"گینیس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌کان بڕوانامه‌ی ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه‌ی وه‌رگرت و به‌وه‌ش ئه‌م ڕووداوه چووه ناو کتێبی "گینیس"ـه‌وه. |
سعودیا یاسایه‌ک داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره ئافره‌ته‌کان بتوانن له دادگا کار بکه‌ن [ 20 : 46 ] 2010 / / 21 - حکومه‌تی سعودیا به‌ته‌مایه یاسایه‌کی نوێ ده‌ربکات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره ئافره‌ته‌کان بتوانن بۆ یه‌که‌م جار له دادگا، کاری پارێزه‌ره‌تی ئه‌نجام بده‌ن. به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، "محه‌مه‌د عیسا" وه‌زیری دادی سعودیا گوتوویه‌تی، یاسای نوێ، به‌شێک له به‌رنامه‌ی "مه‌لیک عه‌بدوڵڵا"ی پاشای سعودیایه بۆ پێشوه‌بردنی سیسته‌می یاسایی نوێ له‌م وڵاته‌دا. محه‌مه‌د عیسا ئاشکرای گوتی، ڕه‌شنووسی ئه‌م پرۆژه‌یاسایه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ببێت به یاسا، چه‌ند ڕۆژی دیکه بۆ په‌سه‌ند کردن له لایه‌ن پاشای سعودیا، ئاراسته ده‌کرێت. به پێی ئه‌م یاسایه، پارێزه‌رانی ئافره‌ت ده‌توانن له دادگاکانی تایبه‌ت به بنه‌ماڵه‌دا ئاماده بن و له به‌دواداچوون بۆ دۆسییه جیاجیاکان، وه‌ک دوسیه‌ی ته‌ڵاق و ئه‌سپاردنی منداڵان، به‌شدار بن. له کاتی ئێستادا له سعودیا، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌رچووی به‌شی یاسان، ته‌نیا ده‌توانن له فه‌رمانگه حکومییه‌کان و دادگاکان، وه‌ک که‌سی پشت دۆسییه‌که کار بکه‌ن. |
کاکا و بنزیمه‌و[ .،]ئه‌لۆنسۆ دێنه هه‌ولێر [ 8 : 10 ] 2010 / / 25 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر – تایبه‌ت -وا برِباره له 23 ی مانگی داهاتوو له شاری هه‌ولێر یه‌که‌م پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌رزش بکرێته‌وه به به‌شداریکردنی چه‌ندین کۆمپانیای تایبه‌ت به وه‌رزش له سه‌رتاسه‌ری جیهان، هه‌روه‌ها یانه‌ی ڕیال مه‌ردید به‌شداری له‌م پێشانگایه ده‌کات. دکتۆر کامه‌ران ڕه‌هبه‌ری به‌رپرسی کۆمپانیای پارسیان، که سه‌رپه‌رشتی ئه‌م پێشانگه‌یه ده‌کات، له لێدوانێکی تایبه‌ت به ئاژانسی (په‌یامنێر) گوتی: وا برِیاره له 23 ی مانگی داهاتوو له شاری هه‌ولێر یه‌که‌م پێشانگه‌ی وه‌رزشی بکرێته‌وه، له‌م پێشانگایه چه‌ندین کۆمپانیای جیهانی به‌شداری ده‌که‌ن و یه‌کێک له به‌شداربووه‌کان یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئیسپانیایه. هه‌روه‌ها گوتی: یانه‌ی ناوبراو سێ یاریزانی به توانای یانه‌که‌ی ئه‌ویش هه‌ریه‌که له کاکا و که‌ریم بنزیمه‌و[ .،]زاڤی ئه‌لۆنسۆ به فه‌رمی دێنه هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌م پێشانگایه بکه‌ن و زیاتر له 1000 درێسی تایبه‌ت به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌سه‌ر هانده‌رانی ئه‌م یانه‌یه به واژووی خۆیان دابه‌ش بکه‌ن. |
بچووکترین پیاوی جیهان ماڵئاوایی له ژیان کرد [ 19 : 12 ] 2010 / / 17 - بچوکترین پیاوی جیهان له باڵا به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئینسکلۆپیدیای ژماره پێوانه‌ییه‌کان (گینیس) ڕایگه‌یاند، بچوکترین پیاوی جیهان که (بینگ)ی چینی بوو، له‌و کاته‌ی به‌نیاز بوو له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌شداری بکات، به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه کۆچی دوایی کرد. له‌م باره‌یه‌وه (کریج جلیندای) سه‌رنووسه‌ری ئینسکلۆپیدیای (گینیس) که بنکه‌ی سه‌ره‌کیان له (له‌نده‌ن)ی پایته‌ختی به‌ریتانیایه، وتویه‌تی: "بینگ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی زۆر بچوکبوو، به‌ڵام کاریگه‌رییه‌کی زۆری هه‌بوو". جێی ئاماژه‌یه، (بینگ) له‌ساڵی 2008 وه‌کو بچوکترین پیاو له جیهاندا ناوی له کتێبی ئینسکلۆپیدیای (گینیس) بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌کان تۆمارکردووه، که درێژیی باڵاکه‌ی 74 سانتیمه‌تر بوو، له ساڵی 1988 له مه‌نگۆلیای باکووری چین له دایکبووه، خانه‌واده‌که‌ی پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو که بینگ له ته‌مه‌نی 18 ساڵان گه‌شه‌ی له‌شی وه‌ستابوو. |
گه‌نجێکی کورد شه‌ش په‌نجه‌ی هه‌یه [ 17 : 32 ] 2008 / / 20 – قه‌یسه‌رحه‌سه‌ن / دهۆک - له گوندی (دا‌کا)ی سه‌ربه ناوچه‌ی (ئه‌لقوشه‌وه)ی قه‌زای (شێخان)، گه‌نجێک شه‌ش په‌نجه‌ی هه‌یه. له‌م باره‌یه‌وه (چه‌تۆ جۆقی خدر)ی خاوه‌ن شه‌ش په‌نجه به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی ڕاگه‌یاند :" هه‌ر له منداڵییه‌وه تا ئێستا که ته‌مه‌نم ( 20 ساڵه) ده‌سته‌کانم خاوه‌نی شه‌ش په‌نجه‌ن و تائێستاش نه‌مبڕیوه‌و[ .،]زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌و[ .،]هه‌رگیزیش بیر له‌وه ناکه‌م که ئه‌و په‌نجه زیاده‌م ببڕمه‌وه". |
ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، شیاوی به‌ڕێوه‌بردنی جیهان نییه. [ 13 : 48 ] 2012 / / 24 هه‌ولێر 24 ی ئایار/ مایۆ ( )- ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له ڕاپۆرتێکی نوێ‌دا ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌وه زیاتر شیاوی ئه‌وه نییه جیهان به‌ڕێوه ببات و پێویسته چوارچێوه‌و[ .،]پێکهاته‌که‌ی بگۆڕدرێت. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ له ڕاپۆرتێکی ساڵانه‌دا سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی 12 مانگی ڕابردوو، وێڕای ئاماژه به هه‌ڵویستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له به‌انبه‌ر بزووتنه‌وه دژه دیکتاتۆریه‌کانی جیهان، جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که قازانج په‌رستیی زلهێزه‌کان ڕێگه‌ی له کارامه‌یی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گرتووه. ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت ئازایه‌تیی خۆپیشانده‌ران له ساڵی ڕابردوودا، له‌گه‌ڵ بێ‌توانایی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جیهان هاوکات بووه‌و[ .،]ئه‌و ئه‌نجومه‌نه وه‌ک ڕێکخراوێکی داڕووخاو، خۆی زۆر بێ‌توانا ده‌رخستووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جیهان. ڕاپۆرته‌که وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت کاتی ئه‌وه هاتووه زلهێزه‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی جیهانیان له قازانجی کۆمپانیاکان بۆ گرینگتر بێت، داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که کردووه پشتیوانی له هه‌ژاران و چه‌وساوه‌کان بکه‌ن له دژی بێ‌عه‌داڵه‌تی. ئا. ڕ |
07 . 05 . 2007 ئێران به به‌رنامه‌ی کاری کۆنفرانسی ناوه‌کی ڕازی ده‌بێت ئێران له‌به‌ر دانه‌واندنی نیشـانداوه له به‌رنامه‌ی کاری کۆنفرانسی ناوه‌کی به به‌شـداری 130 وڵاتان له ڤـیـه‌نـنا، وه به‌م شـێوه‌یه پـێشـی له په‌ککه‌وتنی وتووێـژه‌کان گرت. |
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هیوای چاکبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌لحه‌کیم خواست [ 17 : 06 ] 2009 / / 23 - سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هیوای چاکبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامی له عێراق، خواست. ئه‌مڕۆ له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق له ته‌ندروستی سه‌ماحه‌تی ئه‌لحه‌کیمی پرسیه‌وه‌و هیوای چاکبوونه‌وه‌ی بۆ خواست. |
دیاله...یازده تیرۆریست ده‌ستگیرکران [ 12 : 49 ] 2009 / / 28 - به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دیاله ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، که له میانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌کی ئه‌منی له باکوری دیاله، سێ سه‌رکرده‌ی قاعیده‌و[ .،]هه‌شت تیرۆریستی دیکه ده‌ستگیرکران. به پێی هه‌واڵی "ئه‌سوات عێراق" سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی پۆلیس پرۆسه‌یه‌کی گه‌ڕان و پشکنینیان له ناوچه‌ی عوزێم له قه‌زای خالیس (باکوری دیاله) ئه‌نجامدا و توانیان سێ سه‌رکرده‌ی قاعیده‌و[ .،]هه‌شت تیرۆریستی دیکه ده‌ستگیرکران. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه، که ئه‌م سێ سه‌رکرده‌یه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه داواکراون و ده‌ستیان هه‌بووه له کوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتیان و کارمه‌ندانی ئاسایشی عێراقی. |
کورته فیلمه‌کانی کوردستان له فیستیڤاڵی نیایش نمایش کران [ 18 : 12 ] 2008 / / 10 - مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ کورته فیلمی "سنووری نیاز" له ده‌رهێنانی جه‌عفه‌ر نوورمحه‌مه‌دی و "ئه‌گه‌ر بڕۆم..." له ده‌رهێنانی سالم سڵه‌واتی له به‌شی کێبڕکێی سه‌ره‌کی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری کورته فیلمی ڕویش له شاری مه‌شهه‌د نمایش کران. به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له ڕاگه‌یاندنی گشتی کورته فیلمی "سنووری نیاز"، کورته فیلمی "مرز نیاز" واته "سنووری نیاز" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری ئیلامی جه‌عفه‌ر نوورمحه‌مه‌دی و کورته فیلمی "اگر بروم..." واته "ئه‌گه‌ر بڕۆم..." له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری سنه‌یی سالم سڵه‌واتی له به‌شی کێبڕکێی سه‌ره‌کی کورته فیلمه‌کانی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری ڕویش و هه‌روه‌ها فیلمی دیکۆمێنتی "هه‌وار و بێری" له ده‌رهێنانی کامران حه‌مزه ئاقایی له به‌شی کورته فیلمه دیکۆمێنتییه‌کانی ئه‌م فیستیڤاڵه له شاری مه‌شهه‌د نمایش کران. ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری کورته فیلمی ڕویش بریتی بوون له: پیرووز که‌ڵانته‌ری، حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی، به‌هرام ته‌وه‌کولی، محه‌مه‌د عه‌لی باشه ئاهه‌نگه‌ر و عه‌زیزوڵڵا حاجی مه‌شهه‌دی. چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری کورته فیلمی ڕویش به یارمه‌تی حه‌وزه‌ی هونه‌ری و به نمایش کردنی 30 کورته فیلمی چیرۆکی و هه‌روه‌ها 18 کورته فیلمی دیکۆمێنتی له ده‌رهێنه‌ره‌کانی سه‌رانسه‌ری ئێران له سینه‌ماکانی شاری مه‌شهه‌د له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. |
17 . 10 . 2012 تورکیا ده‌ڵێت له هێرشێـکی سه‌رهه‌ڵداوانی کورد له تورکیا 6 که‌س ده‌کوژرێن له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداونی کورد هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خاڵێـکی نیمچه له‌شـکری و هه‌روه‌ها شوێنێـکی له‌شـکری له ناوچه‌یه‌کی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و له ئاکامدا 3 سه‌رباز و 3 سه‌رهه‌ڵـداو کوژراون و به لایه‌نی که‌م سه‌ربازێـکیش برینداربووه. ئۆفیسی فه‌رمانڕه‌وای پارێزگای هه‌کـکاری نزیـک سـنووری عێراق ده‌ڵێت شه‌وی چوارشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوان له یه‌ک کاتدا به خومپاره‌و[ .،]ئاڕپـیجیـیه‌وه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر هه‌ردوو شوێنه‌که له ناوچه‌ی چه‌لێ و له‌شـکریش به تۆپـباران و بۆردومانی هه‌لیـکۆپته‌ره‌وه وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئاژانسی فوراتی نزیک له په‌که‌که ده‌ڵێت هێرشه‌کان کراونه‌ته سه‌ر 3 سه‌ربازگه‌و[ .،] 15 سه‌رباز کوژراون. |
01 . 08 . 2009 پاش 18 سـاڵ ئێسک‌وپـروسکی فڕۆکه‌وانێـکی ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌دۆزرێته‌وه له عێراق ئێسک‌وپـروسکی فرۆکه‌وانێـکی ئه‌مه‌ریکی دۆزراوه‌ته‌وه که له ده‌می یه‌که‌م شه‌ڕی که‌نداودا فڕۆکه‌که‌ی که‌وتبۆوه خواره‌وه، به‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ئه‌و پـرسـیارانه‌ی ڕه‌واندۆته‌وه که نزیکه‌ی 20 سـاڵه هه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م فڕۆکه‌وانه له ژیاندایه یان نا. له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێسک‌وپـروسکی کاپـتنی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکی مایکڵ سـکه‌تی دۆزیوه‌ته‌وه که فڕۆکه‌که‌ی له ڕۆژئاوای ناوه‌ڕاسـتی عێراق له ڕۆژی 17 ی یه‌کی سـاڵی 1991 که‌وتبۆوه خواره‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌و[ .،]له ڕاگه‌یاندنێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکادا هاتووه وڵاتیانی عێراقی ڕێـنیشـانده‌ری مارینزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوون بۆ ئه‌و شـوێنه‌ی ته‌رمی فڕۆکه‌وان مایکڵ سـکه‌تی لێ‌نێژرابوو له ناو بیاباندا. یه‌کێـک له عێراقیـیه‌کان گوتوویه‌تی ئاگاداربووه کاتێـک فڕۆکه‌که‌ی مایکڵ سـکه‌ت که‌وتۆته خواره‌وه‌و[ .،]گوتووشیه‌تی فڕۆکه‌وانه‌که ده‌رباز نه‌بووه‌و[ .،]له لایه‌ن خه‌ڵـکی کۆچه‌ریـیه‌وه له‌و ناوچه‌یه نێژرابوو. :// . . / / - 58 - 2009 - 08 - 02 - 4 - 89236322 / 955668 . |
12 . 11 . 2007 سه‌رۆکی عێراق پـێشـوازی له هه‌ڵوێسـتی نوێی ده‌نیز بایکال ده‌کات سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ هیوا عوسمان ڕاوێژکاری میدیا بۆ |
بنکه‌ی وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی بنکه وه‌رزشییه‌کانی هه‌ولێر بۆ یاری جمناستیک [ 15 : 48 ] 2012 / / 20 هه‌ولێر٢٠حوزێران/ یۆنیۆ ( )-له هۆڵی داخراوی بنه‌سلاوه پاڵه‌وانیه‌تی جمناستیک-ی ناوه‌نده وه‌رزشییه‌کانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر هاته ئه‌نجامدان. له لێدوانێکی تایبه‌تدا سه‌رهه‌نگ نجه‌مه‌دین له به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێر گوتی: له پاڵه‌وانیه‌تیه‌که‌دا ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێر توانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ناوه‌ندی وه‌رزش ولاوانی بنه‌سڵاوه پله‌ی دووه‌می به ده‌ستهێنا. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌رهه‌نگ نجمه‌دین گوتی: ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو و ٥ ناوه‌ندی وه‌رزشی تێیدا به‌شداربوون ئه‌ویش هه‌ریه‌که له (هه‌ولێر، به‌حره‌که، بنه‌سڵاوه، داره‌توو، کۆیه). ساڵانه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێر پاڵه‌وانێتی له‌م جۆره ده‌کاته‌وه به‌مه‌به‌ستی پته‌وکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی یاری جمناستیک له شاری هه‌ولێر. ڕێبین ڕه‌مزی / |
له‌گه‌ڵ له سێداره‌دانی عه‌لی کیمیایی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه به‌غدای هه‌ژاند [ 18 : 30 ] 2010 / / 25 – سێ زنجیره ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌ک به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدڕاڵ هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان زیاتر له 100 کوژراو و برینداری لێکه‌وتۆته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئه‌مڕۆ سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانبار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید جێبه‌جێ کرا. به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ که له سه‌رزاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی عێراقی بڵاویانکردۆته‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له‌نزیک هۆتێلی (عه‌شتار شیراتۆن) له‌شه‌قامی (ئه‌بو نه‌واس) و دوای چه‌ند خوڵه‌کێک ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه له‌نزیک ناوچه‌ی سه‌وز له‌شه‌قامی (که‌رخ) له ڕۆژئاوای ڕووباری (دیجله)دا ڕویداوه. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی سێهه‌میش له به‌رده‌م هۆتێلی (حه‌مرا) نزیک ناوچه‌ی (جادریه) ڕوویداوه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان به‌هۆی ئه‌م زنجیره ته‌قینه‌وه به‌هێزانه ( 31 ) هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و[ .،]( 81 )ی دیکه‌ش بریندار بوون. سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه که هه‌رسێ ته‌قینه‌وه‌کان له‌به‌رده‌م ئه‌م هۆتێلانه له ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلی بۆمبرێژکراو ئه‌نجام دراون، به‌و پێیه‌ی زۆرترین ڕۆژنامه‌نووس و که‌سی بیانی ڕوو له‌م هۆتێلانه ده‌که‌ن. جێی ئاماژه‌یه، له ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌مدا نوسینگه‌ی ڕادیۆ "سه‌وا" له‌به‌غدا زیانێکی ماددی زۆری به‌رکه‌وتووه. |
ئه‌مرِۆ تیپی پایسکیل سواری هه‌ولێر به‌ره‌و وڵاتی تورکیا به‌رِێکه‌وت [ 9 : 48 ] 2010 / / 27 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له پاڵه‌وانێتی تور مه‌رمه‌ر ( )، که له شاری ئه‌نتاڵیا له وڵاتی تورکیا به‌رِێوه‌ده‌چێت، ئه‌مرِۆ تیپی پایسکیل سواری هه‌ولێر به‌ره‌و وڵاتی تورکیا به‌رێده‌که‌وێت. موسی موحسین ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێکی تایبه‌تدا گوت: پاڵه‌وانێتی تور مه‌رمه‌ره له هه‌شت قۆناغ پێکهاتووه‌و[ .،]له 28 ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌کات تا 8 ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، ئێمه وه‌کو یانه‌ی هه‌ولێر به باشی خۆمان بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئاماده کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌نجامێکی باش به ده‌ستبهێنین، چونکه له‌م پاڵه‌وانێتییه به‌هێزترین یانه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا و ئاسیا به‌شداری تیاییدا ده‌که‌ن. له باری شاندی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه موسی موحسین گوتی: ئێمه به چه‌ند یاریزانێکی لاو به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌که‌ین، بۆیه شاندی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه پێکهاتووه له مه‌حمود عه‌زیز سه‌رۆک شاند و موسی موحسین ڕاهێنه‌ر و یاریزانه‌کان ئامانج شێرزاد و سلێمان سامی و جۆڤان تۆمی و ڕێباز موزفه‌ر و ئه‌حمه‌د سواره‌و[ .،]ماسیمۆ فه‌ریق و ئاری ئه‌دهم و دلۆڤان کۆسره‌ت پێکهاتووه. |
ئه‌مه‌ریکا له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پاشه‌کشه ده‌کات [ 10 : 26 ] 2008 / / 07 - سه‌رچاوه‌یه‌کی دیپلۆماتی ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریکا هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌کانی خۆی ئاگادار کردۆته‌وه که به‌نیازه له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پاشه‌کشه بکات. له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕۆژئاوای ڕایانگه‌یاند، ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ریکا یه‌کێتی ئه‌وروپای ئاگادارکردۆته‌وه له‌وه‌ی که به‌نیازه له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پاشه‌کشه بکات. جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دوو ساڵه له جێگه‌ی لیژنه‌ی "نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ مافی مرۆڤ" دامه‌زراوه‌و[ .،] 27 وڵات ئه‌ندامیه‌تی و ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌مه‌ریکا له‌و ڕێکخراوه‌دا چاودێره،هه‌ندێک له ڕه‌خنه‌گرانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له‌م ڕێکخراوه ده‌گرن که که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری وڵاتانی ئیسلامی و ئیفریقی و زۆرجار چین و ڕوسیا و کوباش پشتگیریانن. |
پێشنیار کراوه ڕاگه‌یاندن له قوتابخانه بخوێندرێت [ 19 : 58 ] 2009 / / 16 - ڕێدار ڕه‌شید/ هه‌ولێر- ماموستایانی به‌شی ڕاگه‌یاندن پیشنیاری پرۆژه‌یه‌کیان کردووه، وانه‌ی ڕاگه‌یاندن له قوتابخانه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌کاندا بخوێندرێت. سادق حه‌مه‌غه‌ریب ماموستا له به‌شی ڕاگه‌یاندنی کۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانکۆی سه‌لاحه‌دین، خاوه‌نی بیرۆکه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "تاکو ئیستا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له قوتابیانی به‌شی ڕاگه‌یاندن ده‌رچوونه‌و[ .،]کۆسپی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌مه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌موویان ناتوانن له دام‌و و ده‌زگا حکومی و حزبی و ئه‌هلییه‌کان دابمه‌زرێن، بۆیه ئێمه بیرمان له‌وه کردۆته‌وه به‌شی ڕاگه‌یاندن، کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین که ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه له ناوه‌ندی و دوا ناوه‌ندییه‌کاندا وانه بڵێنه‌وه وه‌کو هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی، وه‌ک مێژوو و جوگرافیا‌و سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی دیکه دابمه‌زرێن، چونکه ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندن کاریگه‌ری له سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی دیکه زیاتر نه‌بێت، که‌متر نییه". ماموستا سادق هه‌روه‌ها گوتیشی "ئێستا له به‌شی ڕاگه‌یاندن زۆرێک له قوتابییه‌کان بێهیواییه‌کیان تێدایه، ده‌ڵێن له‌و به‌شه که ده‌رچووین، بچین بۆ کوی و چ ئایینده‌یه‌کمان ده‌بێت؟". مامۆستای زانکۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه "ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندن بخرێته دواناوه‌ندییه‌وه، کاریگه‌رییه‌کی زۆر پۆزه‌تیڤی ده‌بێت له سه‌ر هۆشیاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و[ .،]هۆشیاریان ده‌کاته‌وه که له بواره زانستییه‌کانی دیکه‌شدا کارابن و لێهاتووبن". ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد "هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆژه‌یه دواکه‌وتووه، به‌لاَم ئێمه ئێستا خه‌ریکین کاری له سه‌ر ده‌که‌ین". ده‌رباره‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی که بۆ ئه‌و پرِۆژه‌یه دیاری کراوه له کاتی جێبه‌جێکردنییه‌وه، گووتی "ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه چووه بواری جێبه‌جێکردن، ئه‌و کات ڕه‌نگه داوامان لێبکرێت پرۆگرامێکی زۆر فراوان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بابه‌ته‌کان دیاری بکه‌ین و چ بابه‌تێک زیاتر کاریگه‌ره، ئه‌و کاته پسپۆره‌کانی بواری ڕاگه‌یاندن چ ئه‌وانه‌ی له ڕووی ئه‌کادیمییه‌وه خوێندوویانه‌و[ .،]به یارمه‌تی کۆلیژی زانسته مرۆڤاییه‌تیه‌کانی زانکۆی سلێمانی و به‌شی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسی په‌یمانگاکانی هه‌ولێرو سلێمانی چۆن کاری له‌سه‌ر بکرێت و ده‌وڵمه‌ند بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه بچێته بواری جێبه‌جێکردن". ناوبارو هه‌روه‌ها گوتیشی "ئیستا ئیمه له قۆناغی سه‌ره‌تاییداین، دواجار ئێمه پێشنیار و داواکاری خۆمان ده‌ده‌ین به به‌شه‌کانیتر و هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی که کاراو ئه‌کتیڤن له کۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی شتێکی تۆکمه‌و[ .،]به‌هێز بۆ ئه‌و بوار ئاماده‌بکه‌ین". |
18 . 02 . 2006 فڕۆکه ئه‌ڵمانیـیه‌که‌ی که له ئاسمانی پارێزگای سـلێمانی دیار نه‌ما دۆزرایه‌وه فڕۆکه‌یه‌کی بچـوکی کۆمپـانیای ئینتایمی ئه‌ڵمانی که له ڕۆژی پـێنـجشه‌ممه‌وه له فڕۆکه‌خانه‌ی شاری باکۆی ئازه‌ربیجان به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی شاری سـلێمانی به‌ڕێـکه‌وتبوو، وه له ئاسمانی پارێزگای سـلێمانی دیار نه‌ما، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به تـێـکشـکاوی له چیایه‌کی نزیک به گوندی پـوشـێنی سـه‌ر به شـارۆچکه‌ی عه‌ربه‌ت له شـاری سلـێمانی دۆزرایه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌رمی 5 له سه‌رنشـینه‌کانی. په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نـگی ئه‌مریکا له شاری سلـێمانی، له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتـێـکی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ناردوین. بۆ گوێبیسـتی ڕاپـۆرته‌که ده‌توانن کلیکی ئه‌و فایله ده‌نـگـیـیه‌ی سه‌ره‌وه بکه‌ن. :// . . / / - 58 - 2006 - 02 - 19 - 4 - 89185007 / 946340 . |
خشته‌ی یارییه‌کانی خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی کوردستان بۆ تۆپی پێ [ 11 : 36 ] 2010 / / 25 - ڕێبین ڕه‌مزی/ هه‌ولێر - کاتژمێر 3 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یازده‌ی خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌کانی کوردستان له تۆپی پێ به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش خشته‌ی یارییه‌کانه: هه‌ولێر – بروسک، نه‌ورۆز – که‌رکووک، سیروانی نوێ – شێروانه، سه‌وره – دهۆک، پێرس – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، هندرێن – ئارارات، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر – خاک. |
ڕائۆل ڕۆئیز ماڵئاوایی له ژیان ده‌کات [ 11 : 45 ] 2011 / / 20 هه‌ولێر 20 ئاب/ ئۆگۆست ( ) - ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مایی شیلی ڕائۆل ڕۆئیز، له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان کرد. ڕائۆل ڕۆئیز ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما شیلی – فه‌ره‌نسی، سه‌ر له به‌یانی هه‌ینی 19 ئاب/ ئۆگۆست 2011 ، له ماڵه‌که‌ی خۆی به‌هۆی نه‌خۆشی په‌نکریاسه‌وه کۆچی دواییکرد. ڕۆئیز ، له ساڵی 1941 له شیلی چاوی به دنیا هه‌ڵیناوه‌و[ .،]دوای به‌شداریکردنی له نمایشێکی شانۆگه‌ری به ناوی "شۆرش" هاته ناو جیهانی سینه‌ماوه. ڕائۆل ڕۆئیز، ساڵی ڕابردوو خه‌ڵاتی سینه‌مایی "لویی دلۆکی" بۆ ده‌رهێنه‌رانی فیلمی " نهێنیه‌کانی لیسبون" پێبه‌خشرا. له ساڵی 1969 به‌هۆی به‌شداریکردنی له فیلمی " 3 به‌وری غه‌مگین"، خه‌ڵاتی "پلینگی زێرینی" له فیستیڤاڵی سینه‌مایی لۆکارنۆ پێبه‌خشرا. ڕۆئیز دوای کودتا سه‌ربازییه‌که‌ی ژنرال پینۆشه، له ساڵی 1973 بۆ ئه‌رژه‌نین ئاواره بوو و چه‌ند ساڵ دواتر به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی کار‌و ژیان چوو بۆ فه‌ره‌نسا. ڕائۆل ڕۆئیز کاری ده‌رهێنه‌ری بۆ زیاتر له 100 فیلمی له چوارچێوه‌ی جۆراجۆر ئه‌نجام داوه، به یه‌کێک له چالاکترین ده‌رهێنه‌ره‌ی بواری سینه‌ما هه‌ژمار ده‌کرێت. ڕێبوار محه‌مه‌د/ پ. ف |
End of preview. Expand
in Dataset Viewer.
No dataset card yet
- Downloads last month
- 7